فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا عەفرین بۆردومان دەکەن و لە سێ گوندیش شەڕە

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاى داگیرکەر ئەمڕۆ دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنى ناوچەکانى عەفرین. هاوکاتیش لە ٣ گوندى ناوچەى بلبلێ عەفرین شەڕ لە نێوان شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە و سەربازان و چەتەکانى تورکیا لە ئارادایە.

 

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەمڕۆ لە دواى سوڕانەوەیان بە ئاسمانى ناوچەکانى عەفریندا، دەستیان کردەوە بە بۆردومانکردنى ناوچەکانى عەفرین و لە ئێستادا گوندی کەوکەب لە ناوچەى جندرێس بۆردومان دەکەن.

هاوکات لە گوندەکانى کۆتانا، دەروێش و قزلباشى ناوچەى بلبلێ شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکان لە ئارادایە.