قهسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی شەڕی عه‌فرینی ڕاگەیاند
قه‌سه‌ده به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند.
قه‌سه‌ده به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٤١-همین ڕۆژی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كردووه، سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوڵاتیانی سیڤیل و ناوچه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌رانسه‌ری سووریا بڕیاری ئاگربه‌ستی داوه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه داگیركارییه‌كانی له عه‌فرین. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگیی خۆی بۆ قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. به‌و هۆیه‌وه ئێمه ناچاربووین له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی خۆپاراستن وه‌ڵامی هێرشه‌كان بده‌ینه‌وه.
جندرێس
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه سوپای توركیای داگیركه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانی چه‌ك هه‌وڵ ده‌دات پێشڕه‌وی بكات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ تا ئێواره تۆپبارانی گونده‌كانی ڕه‌مادیه و حهمیلكا-یان كرد. له ئه‌نجامدا زیان به ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان گه‌یشت.
ماباتا
سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه‌ی تۆپباران كرد. به‌تایبه‌ت گوندی میركان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌خت تۆپباران كرا. له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بوو، ٣ هاوڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون.
له شه‌ودا، فڕۆكه‌كانی سوپای داگیركه‌ر گوندی بهعدین-یان بۆمباران كرد. دواتر سوپای داگیركه‌ر به فڕۆكه و تۆپهاوێژ هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی شه‌ڕی تیایاندا ڕوویده‌دا.
ڕاجۆ
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕی قورس له ده‌وروبه‌ری گوندی جه‌نگێ ڕوویدا. شه‌ڕ تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها له‌م به‌یانییه‌دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای داگیركه‌ر گوندی حاجی خه‌لیل-یان بۆمباران كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون. دواتر فڕۆكه‌كان گوندی هۆبكا-یان بۆمباران كرد.
له هه‌مان كاتدا، سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هه‌وڵیاندا له لای گوندی بلیلكا-ه‌وه پێشڕه‌وی بكه‌ن. هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و له گونده‌كه تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها له گوندی جه‌لا-ش شه‌ڕی سه‌خت تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه. له هه‌ردوو گونده‌كه، له‌كاتێكدا شه‌ڕی قورس تیایاندا ڕووی ده‌دا، كۆپته‌ره‌كانی سوپای داگیركه‌ر هێرشیان كرد. هێزه‌كانی ئێمه له كۆپته‌رێكیان دا، به‌ڵام نه‌كه‌وته خواره‌وه. كۆپته‌ره‌كه ناچار بوو له هه‌رێمه‌كه دووركه‌وێته‌وه.
له گوندی ئهلیبیسكا هێزه‌كانمان زرێپۆشێكی سوپای داگیركه‌ریان تێك‌شكاند.
بلبلێ
له گوندی باخچه سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و هه‌تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
شیێ
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له به‌ره‌به‌یانه‌وه گوندی ئه‌ره‌ند بۆمباران ده‌كه‌ن و تا ئێستاش به‌رده‌وامن.
s.m