ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیای بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
عه‌فرین
تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به‌مه‌به‌ستی كۆچبه‌ركردنی هاوڵاتیانی سیڤیل به‌رده‌وامه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ به‌یانی دوو تۆپ به ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كه‌وتن، له ئه‌نجامدا چه‌ند هاولاتییه‌كی سیڤیل بریندار بوون كه له‌نێویاندا منداڵ هه‌بوون.
شه‌را
له گونده‌كانی شه‌را له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕ ڕووده‌دات. به‌تایبه‌ت به‌یانیی ئه‌مڕۆ له گوندی مه‌تینا شه‌ڕی قورس ڕوویدا. هاوكات فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای داگیركه‌ر به‌یانیی ئه‌مڕۆ گوندی ئهلچیا-یان بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها له شه‌وی ڕابردووه‌وه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا گونده‌كانی سینكا، مه‌یدانكێ و ناوه‌ندی ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كرد.
ڕاجۆ
دوێنێ تا دره‌نگانی شه‌و فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ڕاجۆ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌رییان بۆردومان كرد.
بلبلێ
هه‌موو گونده‌كانی بلبلێ له شه‌وی ڕابردووه‌وه تۆپباران ده‌كرێن.
جندرێس
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس، گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری و به‌تایبه‌ت گوندی ده‌رویش-یان تۆپباران كرد.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای داگیركه‌ر ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس-یان بۆمباران كرد. له ئه‌نجامدا هاوڵاتیانی سیڤیل بوونه قوربانی و ته‌رمی قوربانیان كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن، هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردووی ڕووخاودان.
هه‌روه‌ها گوندی مسكی له دوێنێوه هه‌تا ئێستا تۆپباران ده‌كرێت. له هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای داگیركه‌ر گوندی فراری -یان بۆردومان كرد. له ئه‌نجامدا هاوڵاتیانی. سیڤیل كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن، بوونه قوربانی.
شیێ
له شه‌وی ڕابردوو هه‌تا به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی ناوچه‌ی شیێ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هێرشی ئاسمانییان ده‌كرێته‌سه‌ر. له هه‌مان كاتدا ناوه‌ند و گونده‌كان تۆپباران ده‌كرێن. به‌تایبه‌ت گوندی ئه‌ره‌ندێ به‌چڕی بۆردومان كرا.
ماباتا
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی بهریمجه، میركان و شیكتا-یان بۆردومان و تۆپباران كرد.
s.m