قه‌سه‌ده ئه‌نجامی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی عه‌فرینی ئاشكرا كرد
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی له شاری عه‌فرین، ٣ منداڵی خێزانێك شه‌هید بوون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی له شاری عه‌فرین، ٣ منداڵی خێزانێك شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیای ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ٣ منداڵی خێزانێك شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها له گوندی مه‌تینا ٧ سه‌رباز و چه‌ته له لایه‌ن شه‌ڕڤانان كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
١. شاری عه‌فرین: سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه له كردنه‌ئامانجی هاوڵاتیانی سیڤیلی شاره‌كه. شه‌وی ڕابردوو تۆپبارانی گه‌ڕه‌كی ترندێ كرا، له ئه‌نجامدا ٣ منداڵی خێزانێك شه‌هید بوون.
٢. شه‌را: هێزه‌كانمان نیوه‌ڕۆی دوێنێ چاودێری جموجۆڵی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنووسره\داعش-یان كرد له گوندی مه‌تینا و له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوونه‌وه. له ئه‌نجامدا ٧ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
له ده‌وروبه‌ری گوندی مهرهسكێ، له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تا دره‌نگانی شه‌و شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو. گورزی قورس له دوژمن وه‌شێنرا و زیانی زۆری گیانی و مادییان پێگه‌یشت.
كاتژمێر ٤ی شه‌و، فڕۆكه‌كانی توركیای داگیركه‌ر گوندی مه‌ریه‌مین، قۆرتۆقلاقێ و قه‌ره‌ته‌په-یان بۆمباران كرد. ١٠ بۆمب به‌ر گونده‌كان كه‌وتن. هاوكات له‌گه‌ڵ تۆپباراندا، له ده‌وروبه‌ری ئه‌و گوندانه شه‌ڕ له ئارادابوو و چه‌كی قورس به‌كارهێنرا.
له ئه‌نجامی بۆمباراندا، ژماره‌یه‌ك سیڤیل بوونه قوربانی، هه‌روه‌ها فڕنی گونده‌كه به‌ته‌واوی ڕووخێنرا. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته تۆپباران به‌رده‌وامه.
فڕۆكه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری ڤێلات ئه‌لقازی كه ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر مه‌ریه‌مینێ-یان بۆمباران و تۆپباران كرد، له‌و به‌ره‌یه شه‌ڕ ڕوویدا.
له ده‌وروبه‌ری گوندی ئهلمهزره، هێزه‌كانی ئێمه چاودێری گرووپێكی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوونه‌وه. له ئه‌نجامدا گورز له گرووپه‌كه درا و چه‌ندین كه‌سیان كوژراون و بریندار بوون.
٣. جندرێس: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێسته فیداكارییه‌كانی به‌رخۆداندا، یه‌كێك له شه‌ڕڤانه‌كانمان له به‌رانبه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنووسره\داعش به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌نگاو پاشه‌كشه بكات، چه‌ندین ڕۆژ شه‌ڕی كرد. هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕیانه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر داگیركاری پیشان دا و بێ ڕاده خۆی ڕاگرت، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ته‌كان لێی نزیك بوونه‌وه. چه‌ته‌كان پێشبینییان ده‌كرد بتوانن به ساغی ئه‌و شه‌ڕڤانه بگرن، به‌ڵام شهڕڤانهكهمان له‌نێو ئه‌وان خۆی ته‌قانده‌وه و به‌م چالاكییه‌ی خۆی وانه‌یه‌كی به دوژمن دا كه ئه‌م خاكه، خاكی فیداكارانه.
فڕۆكه‌كانی توركیای داگیركه‌ر، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌وروبه‌ری گردی قازلهق و گوندی كهفهرسهفرا بۆمباران و تۆپباران ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌سه‌ختی شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا. شه‌ڕڤانانی ئێمه ده‌ستنیشانیان كرد كه ژماره‌یه‌ك چه‌ته كوژراون. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
٤. بلبلێ: له‌م به‌یانییه‌وه تا ئێستا له گوندی باخچه له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕ له ئارادایه، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
له گوندی بووكێ و ساریا شه‌ڕ ڕوویدا و درێژه‌ی كێشا. به‌پێی زانیارییه‌سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و شه‌ڕه‌ی كه تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه، لانی كه‌م ١٠ چه‌ته كوژراون.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ٤ ڕۆژدا له به‌ره‌كانی جندرێس، شه‌را و بلبلێ، ٣١٣ سه‌ربازی توركیا و چه‌ته‌كانی كوژراون.
s.m