قه‌سه‌ده: تا ئێستا هه‌زار و ٥٨٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا له عه‌فرین كوژراون
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ٤٧ ڕۆژی شه‌ڕی عه‌فریندا، هه‌زار و ٥٨٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ٤٧ ڕۆژی شه‌ڕی عه‌فریندا، هه‌زار و ٥٨٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ئاماری ٤٧ ڕۆژی ڕابردووی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیای ئاشكرا كرد.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
١. شه‌هیدانی هێزهسهربازییهكانی ئێمه: له به‌رخۆدان و شه‌ڕی هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، ٢٨٣ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون و به مه‌ڕاسیمی فه‌رمی به‌خاك سپێردراون.
٢. كوژراوانی دوژمن: له شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، دڵنیابووینه‌ته‌وه كه هه‌زار و ٥٨٨ سه‌رباز و چه‌ته كوژراون. هێزه‌كانمان دڵنیابوونه‌ته‌وه له‌م ئه‌نجامه و ته‌رمی كوژراوه‌كان له مه‌یدانی جه‌نگدا بینراون.
٣. هێرشی ئاسمانی: سوپای توركیا هه‌زار و ٢٦ جار له دژی ناوچهسیڤیلنشینهكان، بینا، وێستگه‌كانی ئاو، فێرگه و شوێنه‌كانی دیكه هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامداوه.
٤. هێرش به كۆپته‌ر: سوپای داگیركه‌ر ٥٦ هێرشی له دژی ناوچهسیڤیلنشینهكان ئه‌نجامداوه.
٥. تۆپباران به چه‌كی قورس: سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ٣ هه‌زار و ٣٠٧ جار به چه‌كی قورس هێرشی كردووه.
٦. شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو: هێزه‌كانمان ٦٤٣ جار له‌گه‌ڵ سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوونه‌ته‌وه كه ئه‌نجامه‌كانیان ڕوون بووه‌ته‌وه. ١٧٦ جاریش شه‌ڕ ڕوویداوه، به‌ڵام ئه‌نجام ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
٧. كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه: هێزه‌كانمان ٢ كۆپتهریان خستۆته‌خواره‌وه كه یه‌كێكیان له جۆری كۆبرا و ئه‌وی دیكه‌ش له جۆری سكۆرسكی بووه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز به‌كارده‌هێنرا. له ئه‌نجامدا ١١ سه‌رباز كوژراون، له‌نێویاندا ئه‌فسه‌ری پله‌باڵاش هه‌بوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان دوو فڕۆكه‌ی سیخووڕییان خستۆته‌خواره‌وه كه له جۆری «دۆر» و «بایراكتار» بوون. له هه‌مان كاتدا، هێزه‌كانمان گورزیان له كۆپته‌رێكی سوپای داگیركه‌ر داوه.
٨. ئۆتۆمبێله تێكشكێندراوهكان: ٩٦ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه له‌نێویاندا تانك و زرێپۆش هه‌بوون، تێكشكێندراون. هه‌روه‌ها گورز له ٣٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی دیكه دراوه كه تانك و زرێپۆشیشیان له‌نێودایه.
s.m