قه‌سه‌ده ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی حه‌سه‌كه كرد
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی پاراستنی سنووری عێراق - سووریا، ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی دشیشا و گونده‌كانی پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه كردووه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی پاراستنی سنووری عێراق - سووریا، ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی دشیشا و گونده‌كانی پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه كردووه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی دشیشا و پاراستنی سنووری سووریا و عێراقی ڕاگه‌یاند.
كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه له گونده‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و وته‌بێژی فه‌رمیی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر لیلوا عه‌بدوڵا لێدوانی دا. ناوبراو ڕایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌پێناو پاراستنی سنوور و پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی حه‌سه‌كه‌یه.
ده‌قی لێدوانه‌كه:
له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر، دوای ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی باخۆز ڕزگاركرا و گه‌ماری ئه‌و هه‌رێمانه درا كه چه‌ته‌كانی داعشی لێن، هێزه‌كانمان ئێستا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی دشیشای حه‌سه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی دشیشا له‌پێناو پاراستنی سنووری سووریا و عێراق، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو گونده‌كانی پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه‌یه له چه‌ته‌كانی داعش. له ٣ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه تێرۆریست هه‌ن، ناوه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه‌ش شارۆچكه‌ی دشیشا-یه.
به‌م هه‌ڵمه‌ته ههرێمهڕزگاركراوهكان سه‌قامگیر ده‌بن
هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی دشیشا له‌سه‌ر بنه‌مای پلانێك كه پێشتر ئاماده‌كراوه، ده‌ستپێده‌كات و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هێزه‌كانمان به گوێره‌ی ئه‌و پلانه و هه‌ماهه‌نگییه له‌پێناو له‌ناوبردنی تێرۆر و تێكشكاندنی، به‌ره‌و شارۆچكه‌ی دشیشا ده‌ڕۆن. ئامانج، پاراستنی ئاسایش و ئارامی ههرێمهڕزگاركراوهكان و دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه‌یه كه له ساڵانی ڕابردوو زوڵم و زۆردارییه‌كی زۆریان بینیوه به‌ده‌ستی چه‌ته‌كان.
ئه‌م كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌ی ئێمه له دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر جموجۆڵكردنی هێزهزهمینییهكانمان له دژی داعش، سازكراوه. ئامانجی ئێمه له‌م هه‌ڵمه‌ته ڕزگاركردنی ئه‌و شوێنانه‌یه كه ڕزگارنهكرابوون له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان «گه‌رده‌لوولی جزیر» به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین وه‌ستێندرابوو. به‌ڵام هێزه‌كانمان «قه‌سه‌ده» له ١ی ئایار-ی ڕابردوو جارێكی دیكه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كه كرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، هێزه‌كانمان پێشڕه‌وییان كرد و هه‌رێمێكی به‌رفره‌وانیان له‌و خاكه ڕزگار كرد كه گوندی باخۆز-یشی تێدایه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه هێزه‌كانمان ڕایگه‌یاندووه به ئامانجی ڕزگاركردنی ئه‌و شوێنانه‌یه كه هێشتا ڕزگار نه‌كراون له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی هێڵی سنووری ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق.
s.m