قه‌سه‌ده: ده‌وروبه‌ریی دێره‌زۆر به‌ته‌واوی ڕزگار كرا
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد كه ده‌وروبه‌ریی دێره‌زۆر به‌ته‌واوی ڕزگار كراوه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد كه ده‌وروبه‌ریی دێره‌زۆر به‌ته‌واوی ڕزگار كراوه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه ده‌وروبه‌ری دێره‌زۆر به‌ته‌واوی ڕزگار كراوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی ده‌شیشا كه ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران له چوارچێوه‌ی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و پاراستنی سنووری سووریا - عێراق و ڕزگاركردنی ته‌واوی گونده‌كانی پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستی پێكردبوو، پلانسازییهكهی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له هه‌ردوو لای شه‌داد و هۆلێ ده‌ستی پێكرد و ڕووبه‌ری ٧ هه‌زار و ١٣٦ كیلۆ مه‌تر به درێژایی ١٩١ كم له سه‌رانسه‌ری سنووری عێراق، له‌ناویشیدا شارۆچكه‌ی ده‌شیشای ستراتیژی و ته‌واوی گونده‌كانی ڕزگار كرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌كانی ئه‌لسوار و مه‌ركه‌ده-ی چه‌می خابوور و ده‌روازه‌ی سنووری تل سه‌فوك ڕزگار كران. هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق له‌سه‌ر سنوور گه‌یشتنه یه‌ك و به‌م شێوه‌یه ته‌واوی ده‌وروبه‌ری دێره‌زۆر ڕزگار كرا.
شه‌ڕڤانانی ئێمه سه‌دان سیڤیلیان ڕزگار كرد، هه‌روه‌ها سه‌دان هاوڵاتییان ڕزگار كرد كه له‌و گوندانه گیریان خواردبوو و دوورخرانه‌وه له هه‌رێمه جه‌نگییه‌كان.
له‌و گوندانه بۆ ڕێگرتن له پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان، ژماره‌یه‌كی زۆری مین و ته‌قه‌مه‌نی له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه دانرابوونه‌وه، به‌ڵام یه‌كینه‌كانی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازی ئه‌و مینانه‌یان پووچه‌ڵ كردنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕڤانانمان زۆر تونێلی ژێر زه‌وییان دۆزینه‌وه و بێ كاریگه‌ریان كردن.
هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی چالاك له زه‌وی و ئاسمانه‌وه به‌شداری شه‌ڕ بوو و گورزیان له جموجۆڵی چه‌ته‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانیان دا. له ئه‌نجامدا هه‌رێمه‌كه به گشتی ڕزگار كرا، زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
s.m