قه‌سه‌ده: هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤ گوندی ژێرده‌ستی ڕژێمی سووریادا گرت
وته‌بێژی فه‌رمیی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له دێره‌زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤ گوندی ژێر ده‌ستی ڕژێمی سووریادا گرتووه.
وته‌بێژی فه‌رمیی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له دێره‌زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤ گوندی ژێر ده‌ستی ڕژێمی سووریادا گرتووه.
كینۆ گابرێل وته‌بێژی فه‌رمیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ٤ گوندی ژێر ده‌ستی ڕژێمی سووریا له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، لێدوانێكی نووسراوی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی لێدوانه‌كه:
هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانمان له گونده‌كانی دێره‌زۆر و ویستیان ڕێگری له به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر و شه‌ڕی دژه‌تێرۆر بكه‌ن. هێزه‌كانی ئێمه‌ش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه.
له دوای هێرشه‌كه، هێزه‌كانی ڕژێم ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤ گوندی دێره‌زۆردا گرتووه. هێزه‌كانی ئێمه‌ش خاڵه‌كانی هێزه‌كانی ڕژێمیان له هه‌رێمه‌كه به‌ئامانج گرت و هه‌ر چوار گوندیان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
له كاتێكدا كه هێزه‌كانی قه‌سه‌ده ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر، سوپای ڕژێمی سووریا خاڵه‌كانی قه‌سه‌ده‌یان له گونده‌كانی دێره‌زۆر كرده ئامانج و ویستیان ڕێگری له شه‌ڕی دژه‌تێرۆر بكه‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانی ڕژێم شه‌وی ڕابردوو و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خاڵه‌كانی قه‌سه‌ده‌یان به‌ئامانج گرت. هه‌وڵیاندا به‌ره‌و ههرێمهڕزگاركراوهكان پێشڕه‌وی بكه‌ن و ده‌ربازی ٤ گونده ڕزگاركراوهكه بن. هێزه‌كانی قه‌سه‌ده وه‌ڵامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێمیان دایه‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤ گوندی ژێر ده‌ستی ڕژێمدا گرت.
s.m