قه‌سه‌ده: ١٢ گوند و لادێی حه‌سه‌كه ڕزگار كران
قه‌سه‌ده، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ڕزگاركردنی ١٢ گوند و لادێی له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش، ڕاگه‌یاند.
قه‌سه‌ده، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ڕزگاركردنی ١٢ گوند و لادێی له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش، ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ئاماری هه‌فته‌ی ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی دشیشای كانتۆنی حه‌سه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی قه‌سه‌ده، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌و هه‌رێمه ١٢ گوند و لادێ له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هێزه‌كانمان كۆتاییان به هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی دشیشای حه‌سه‌كه هێنا. هێزه‌كانی ئێمه له هه‌ردوو به‌ره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به گوێره‌ی پلانی ژووری چالاكییه‌كان پێشڕه‌وییان كرد. له ئه‌نجامدا زیانی گه‌وره‌یان به ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش گه‌یاند. هێزه‌كانمان له لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ٩ كم و له ڕۆژئاواشه‌وه ١٣ كم پێشڕه‌وییان كردووه.
له ئه‌نجامدا هێزه‌كانمان گونده‌كانی حه‌میدیه، سه‌فیان، مه‌زار، خبێره، حه‌جله، شه‌ماس، حوسێن حه‌جله، حه‌سه، ئۆدات، كلێب، مورجان، مههفوورا و چه‌ندین لادێی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كان ڕزگار كرد. سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل كه له‌و گوندانه گیریان خواردبوو، له شوێنی شه‌ڕ دوورخرانه‌وه. ئه‌و گوندانه‌ی كه ڕزگاركراون، پڕ بوون له مین و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی چه‌ته‌كان، تیمه پسپۆڕه‌كانمان هیممه‌تیان كرد و مینه‌كانیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه. هاوكات له‌و گوندانه‌دا ٥ تونێل دۆزرانه‌وه.
له شه‌ڕی ٤ ڕۆژی دواییدا، هێزه‌كانمان یه‌كسه‌ر ڕووبه‌ڕووی تێرۆریستان بوونه‌وه و ده‌ستیان به شه‌ڕ كرد. له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ته‌كان چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان به‌كارهێنا. تێرۆریستان هه‌روه‌ها هه‌وڵیان دا ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئێمه ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئامانج، ته‌قاندنه‌وه. هاوكات فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش، چاودێریی تێرۆریستانیان كرد و باره‌گه‌كانیان بۆردومان كردن.
له شه‌ڕی ٤ ڕۆژی دواییدا زۆر تێرۆریست كوژران، به‌شێكیشیان به ساغی كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.
s.m