ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی ئاشكرا كرد.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریا په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
مابه‌تا
له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. له هه‌مان كاتدا، ناوچه‌كه له لایه‌ن سوپای داگیركه‌ر بۆمباران و تۆپباران ده‌كرا.
شه‌را
له به‌ره‌ی شه‌را له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تا دره‌نگانی شه‌و شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. سوپای توركیای داگیركه‌ر ناوچه‌ی شه‌ڕیان بۆمباران و تۆپباران كرد.به‌تایبه‌ت له لای گونده‌كانی بافلوونه و چه‌ما شه‌ڕ سه‌خت بوو. له هه‌مان كاتدا، له لای گونده‌كانی چه‌ما و ئۆمه‌را هێزه‌كانمان پانزێرێكی جۆری بی ئێم بی به‌ته‌واوی تێكشكێندرا و ئه‌و سه‌رباز و چه‌تانه‌ی له‌نێویدا بوون كوژران.
ڕاجۆ
له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕی قورس له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو. له هه‌مان كاتدا، ناوچه‌كه له لایه‌ن سوپای داگیركه‌ره‌وه تۆپباران و بۆمباران ده‌كرا. له گوندی مۆساكا له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و هێزه‌تایبه‌ته‌كانی توركیا شه‌ڕی قورس ڕوویدا و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م ٩ ئه‌ندامی هێزه‌تایبه‌ته‌كانی توركیا كوژران.
جندرێس
له سه‌ره‌تای هێرش هه‌تا ئێستا، له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕ نه‌وه‌ستاوه. هێزه‌كانی ئێمه وه‌ڵامی سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كان ده‌ده‌نه‌وه. له پاشنیوه‌ڕۆدا، له گونده‌كانی ههمیلكا و ههجلیره له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕی قورس ڕوویدا. له ئه‌نجامدا، له گوندی ههمیلكا ٣ چه‌ته كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی گوندی ههجلیرا ٢ سه‌ربازی توركیا و ٧ چه‌ته كوژران و ٨ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌ره‌به‌یانییه‌وه تا ئێستا، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس بۆمباران ده‌كه‌ن.
شیێ
له به‌یانییه‌وه هه‌تا ئێستا شه‌ڕی قورس له ناوچه‌ی شیێ ڕووده‌دا. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ناوچه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمباران و تۆپباران ده‌كرێن.
s.m