قه‌سه‌ده: ٨١ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران، ٥ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: له ڕۆژی پهنجاوچوارهمینی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فریندا ٨١ی سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و ٥ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: له ڕۆژی پهنجاوچوارهمینی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فریندا ٨١ی سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و ٥ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (په‌نجاوچواره‌مین ڕۆژی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م)ی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: لانی كه‌م ٨١ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون، هه‌روه‌ها ٥ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
شاری عه‌فرین
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل ناچاری ئاواره‌بوون بكه‌ن، بێ ناوبڕ به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌فرین.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوڵیاندا به‌ره‌و گوندی قرگۆلێ پێشڕه‌وی بكه‌ن. هێزه‌كانمان شكستیان به‌و هه‌وڵه هێنا و له ناوچه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت روویدا. له هه‌مان كاتدا ناوچه‌كه به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمباران كرا. هێزه‌كانمان بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه كه له شه‌ڕی سه‌رله‌به‌یانیدا ١٩ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
شیێ
له دوێنێوه، له گونده‌كانی دۆمیشا، شكهتكا، ماسهركێ له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی شه‌ڕ به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها سوپای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرێت.
له‌و شه‌ڕانه‌دا، ٦٢ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژراون، هه‌روه‌ها ٥ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی داگیركه‌ران به‌ته‌واوی تێكشكێندران.
شه‌را
له گوندی مه‌یدانا و باسلێ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای داگیركه‌ر له ئارادایه.
هاوكات سوپای توركیای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌كه بۆمباران ده‌كات. شه‌ڕڤانانی ئێمه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان كرده ئامانج كه چه‌ته‌كان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر به‌ره‌ی هێزه‌كانی ئێمه ئاماده‌یان كردبوو. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلهبۆمبڕێژكراوهكه له‌نێو چه‌ته‌كان تێكشكێندرا و زۆر چه‌ته كوژران. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانی ئێمه ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا و ئۆتۆمبێلێكی دۆشكه‌له‌سه‌ر.
مابه‌تا
دوێنێ كاتێك هاوڵاتیانی گوندی به‌دینا ده‌یانه‌ویست بگه‌ڕێنه‌وه گوندی خۆیان، له لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا و چه‌ته‌كانیان كرانه ئامانج. له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵكوژییه‌ك ڕوویدا و ٩ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
شێراوا
له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه، له گوندی شادیا و خه‌زاوی شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر له ئارادایه. له لایه‌كی دیكه‌وه هێرشه‌كان به فڕۆكه و چه‌كی قورسی داگیركاریی توركیا له‌سه‌ر گوندی مهسراسێ-ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه.
s.m