هێزەکانی سوریا دیموکراتیک، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئامار ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانەکان بەردەوامن لە هێرشە دڕندەییەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە تانک و زرێپۆشەکانیان هەوڵی پێشڕەویکردنیان داوە، بەڵام هێزەکانمان لە هەموو لایەک بەرپەرچیان داونەتەوە.
دێرک
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکان (کانی، نعێمی، قەسر دیب) و هەموو گوندەکانی هێڵی سنووی بە شێوەی هەڕەمەکی تۆپباران کرد و زیانی بە موڵک و ماڵی خەڵک گەیاند.
عامودا
لە گوندی خانیکا، سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی هێناوە و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دوێنێ ئێوارە تۆپبارانی ناوچەکەی کردووە، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون و هاوڵاتییەکەیش شەهید بوو، هێزەکانمان وەڵامی سەرچاوە ئاگربارانەکەیان دایەوە.
سەرێ کانی
لە دوێنی ئێوارەوە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە هەوڵە نەزۆکەکانیان بەردەوامن بۆ هاتنە ناو شارەکە، لەو چوارچێوەیەشدا بە پاڵپشتی فڕۆکە لە ئاسمانەوە و تۆپباران لە زەوییەوە بە تانک و زرێپۆشەوە لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردوەتە سەر شارەکە.
هێزەکانمان لە هەموو شوێننێکدا بەرپەچیان داوەتەوە و نەیانهێشتووە لە هیچ شوێنێک پێشڕەوی بکات، بەڵام بۆمبارانی ئاسمانی و تۆپباران بەردەوام بووە لەسەر هەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی شارەکەکە، بە تایبەتیش لە دەروبەری نەخۆشخانەی شارەکەی سەختترین پێکدادان ڕوویداوە.
لە قۆڵی گوندی عالیە، وێڕای تۆپبارانی پچڕپچڕ، هێزەکانمان نەیانهێشت هێزە داگیرکەرەکان پێشڕەوی بکەن و لە دەرەنجامی شەڕەکاندا ٥ چەتە کوژران.
عەین عیسا
سوپای داگیرکەری تورک لە هێرشێکیدا لەگەڵ چەتەکانی هەوڵیان دا لە گوندی جەلبیە نزیک ببنەوە، لە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانمان گورزی قورسیان لێ وەشاندن و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا هێزەکانمان دوو تانک و سێ ئۆتۆمبیلی سەربازیان تێکشکاند لە قۆلی ئەبوسرە شەڕێک ڕوویدا لە دەرەنجامدا ٣٠ چەتەی دوژمن کوژران.
هاوکات هێزەکانمان بە چالاکییەکی تایبەتدا لەدژی هێزەکانی دوژمن لە گوندی (کەندال، یارقەوی) گورزی کوشندەیان لەدوژمن وەشاند و چەندین کەسیان لێ کوشتن و بریندار کردن، هاوکات دوو زرێپۆشی جۆری (BMB)یان تێکشکاند.
گرێ سپی
هێزەکانمان لەدژی جموجۆڵەکانی دوژمن چالاکییەکیان کرد لە قۆلی گوندی سوسک و خەرابە فارس، لە چوارچێوەی ئەو چالاکییەدا گورزی قەرس لە دوژمن وەشێندراوە و بوەتە هۆش کوشتنی لانی کەم ١٠ چەتە و ژمارەیەکیش بریندار بوون، هاوکات زرێپۆشێکی سەربازی و دوو ئۆتۆمبیلی دیکە تێکشکێندراون.
لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی M4 سوپای داگیرکەر دوو هاوڵاتی کردە ئامانج و هەردووکیان شەهید بوون.
کۆبانێ
بۆمباران و تۆپبارانی هێزەکانی دوژمن بۆ سەر سنووری شارەکە بەردەوامە، لە قۆلی گوندی زوراڤا هێزەکانمان وەڵامی دوژمنیان دایەوە و بنکەیەکی تورکیان کردە ئاماند و دوو سەربازی تورکی تێێدا کوژران.
لە ڕۆژی حەوتەمدا پێکدادان بەردەوامە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە گشتی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٥٠ چەتەی سوپای داگیرکەر کوژراون و ٥ چەتەی دیکەش بریندار بوون، هاوکات دوو تان و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێدراون.
لەو شەڕانەدا ٢٠ شەڕڤانی هێزەکانمان شەهید بوون و ٤٨ شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.
ک-ش