قەسەدە ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی دوو رۆژی رابردووی ئاشکرا کرد
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئامارەکانی هێرشی دوو رۆژی رابردووی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئامارەکانی هێرشی دوو رۆژی رابردووی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.
لە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆی رۆژی ٩ی تشرینی یەکەم هێرشەکە دەستپێکرد، کە لە دێرکەوە دەستیپێکرد بۆ عامودا، دەرباسیە، سەرێ کانی، گرێ سپی، کوبانێ و عەین عیسا و هەموو گوندەکانیان.
ئاماری گشتی هەردوو رۆژی رابردوو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بریتی بووە لە: کوژرانی ٢٦٢ سەرباز و چەتەی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر، شەهیدبوونی ٢٢ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، شەهیدبوونی ژمارەیەک خەڵکی سفیل بەهۆی تۆپباران و بۆمبارانەکان، زۆربەیان ژن و منداڵن، ئەوەش هەمووی بەدیکیۆمێنت کراوە و رادەستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کراوە.