ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە لە بارەی ئاماری هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٣ رۆژی رابڕدووە، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"هێرش و جموجوڵە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی، لە سێ رۆژی رابردوودا لە سەرتاسەری ناوچە کە بەردەوام بووە. فرۆکەی کەشفی سوپای داگیرکەر، لە سەرتاسەری سنوور و ناوچەکە دەسووڕێنەوەو لە چەندین شوێنیش ناوچە مەدەنییەکانیان کراونەتە ئامانج.
ئەبو راسان
گروپە چەتەکان بە ئۆبوس و هاوەن هێرشی گوندی تل وەردییان کرد.
تل تەمر
گروپە چەتەکان لە گوندەکانی عامرییە و عربعین و ئینگ ئەلهەوا هێرشی سەنگەری شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی-یان کردووە. لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا شەڕڤانان وڵامی هێرشەکانیان داوەتەوەو لە ئەنجامدا ٢ چەتەی داگیرکەر کوژراون.
عین عیسا
گروپە چەتەکان بە ئۆبوس و هاوەن بە قوڕسی هێرشی گوندەکانی قزعەلی و سەوامە و خفیە و دبس و خربەت فارسیان کردووە. هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵێکی زۆریان دا نزیک ببنەوە لە چەند ناوچەیەک بە مەبەستی داگیرکردن، بەڵام شەڕڤانانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا لە دژی هێرشەکان وەستانەوە.
بە گشتی لە ئەنجامی کۆی هێرشەکاندا ٢ لە هەڤاڵنمان شەهید بوون و ٣ هەڤاڵی دیکەشمان بەریندار بوو."
ز.ش