قەسەدە ئاماری 24 کاتژمێری شەڕ و بەرخودانی عەفرینی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ، ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی ‌هێزەکانی سوریای دیموکراتی - قسەدە، ئاماری 24 کاتژمێری شەڕ و پێکادان و بەرخودانی عەفرینی بەم بڵاو کردوە و ڕاگەیاند: ئەرەتشی تورک و چەتەکانی بەفروانی مەدەنیەکان دەکەنە ئامانج.

 

بەرخودانی سەردەم لە عەفرین، سەرکەوتووانە 45 مین شەو و ڕۆژی پڕ کردوە و ئەمڕۆ، ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی  ‌هێزەکانی سوریای دیموکراتی - قسەدە، ئاماری 24 کاتژمێری شەڕ و پێکادان و بەرخودانی عەفرینی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

بەرەی شەرا

لە دەورەبەری گوندی چەما، هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا هەوسڵی پێشڕەویان داوە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە لێیان دراوە و پاشەکشیان پێ کراوە و ماشێنێکی سەربازی بەسەرنشینەکانیەوە تەقێندرایەوە.
لە هەمان هەرێمدا، گوندە ئێزیدنیشینەکانی وەک، سینکا، بافلۆن، مەیدانکێ، و ناوەندی شەرا شەڕ بەدژواری تا ئەم ساتانە بەردەوامە.


بەرەی جەندریسێ

ئەرتەشی تورک لە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی کەفەر سەفێ، مەسەکێی لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان کردوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی بە شیکیان ژمن و منداڵن شەهید و برییندار بوون و گەلێک خانووی هاوڵاتیان ڕوخاون.
 


بەرەی ڕاجۆ

لە زەمین و ئاسمانەوە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی مەیدان ئەکبەسێ و بەربانێ، لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆرودمان کراون و بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون و زیانی زۆریش وەبەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.

بەرەی ماباتا

لە زەمین و ئاسمانەوە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی دەوروبەری ، لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆرودمان کراون و بەو هۆیەوە زیانی زۆر وەبەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.

بەرەی بلبلێ

لە زەمین و ئاسمانەوە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی بیرمەجێ، شیتکا و میرکان ، لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆرودمان کراون و بەو هۆیەوە زیانی زۆر وەبەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.

 

 

هـ.هـ