قەسەدە: ئاگربەستەکە هەرێمی نێوان گرێ سپی و سەرێکانی دەگرێتەوە
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، ئاگربەستەکە هەرێمی نێوان گرێ سپی و سەرێکانی دەگرێتەوە و لە شەوی ڕابردووە کاتژمێر ٢٢:٠٠ کەوتووەتە براوی جێبەجێکردنەوە.
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، ئاگربەستەکە هەرێمی نێوان گرێ سپی و سەرێکانی دەگرێتەوە و لە شەوی ڕابردووە کاتژمێر ٢٢:٠٠ کەوتووەتە براوی جێبەجێکردنەوە.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا قەسەدە دەڵێت، "لە سەر داوا و ڕەزامەندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و بە نێوەندگیری ئەمریکا بە نوێنەرایەتی مایک پینس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتنێک لە نێوان هەسەدە و دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوە. ڕێککەوتنەکە بەرەکانی شەڕ، ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی تا ڕۆژئاوای گرێ پسی دەگرێتەوە و لە دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٢:٠٠وە کەتووەتە بوار جێبەجێکردنەوە.
ف.ق