قەسەدە: دوای کشانەوەی هاوپەیمانان، ڕژێم بە پشتگیری ڕووسیا هێزەکانی بەرەو منبج جووڵەپێکرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە - QSD) ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمەکە، هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتگیری ڕووسیا هێزەکانی بەرەو شاروچکەی منبج جووڵەپێکرد.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە - QSD) لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، یەکەمین ئەنجامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، پێشێلکردنی رێککەوتنی میکانیزمی ئاسایش بوو و هێزەکانی ڕژێم بە پشتگیری ڕووسیا بەرەو منبج پێشڕەوی دەکەن.

قەسەدە ڕاشێگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرش بکات، کارەساتێکی گەورە لە هەرێمەکە ڕوودەدات. دەوڵەتی تورک ماوەیەکی زۆرە هەڕەشەی ئۆپەراسیۆن لەدژی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا دەکات. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هێزەکانی هاوپەیمانان لە بارەگاکانیان لە گرێ سپی و سەرێکانیێ کشاونەتەوە.

لە لایەکی ترەوە برێت مەکگورک نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا خزمەت بە ڕووسیا، ئێران و ئەمریکا دەکات.

ف.ق