قەسەدە لە دەیرئەزۆر ٣٥ کیلومەتر پێشڕەوییان کردووە
هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش لە دەیرئەزۆربەردەوامە. شەڕڤانانی قەسەدە لەموەی ٢٤کاتژمێردا ٣٥ کم پێشڕەوییان کردووە.
هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش لە دەیرئەزۆربەردەوامە. شەڕڤانانی قەسەدە لەموەی ٢٤کاتژمێردا ٣٥ کم پێشڕەوییان کردووە.
قۆناغی دوویەمین-ی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە دەستی پێکردووە ، بە ئامانجی پاککردنەوەی هەرێمەکە لە چەتەکانی داعش بەخێرایی بەردەوامە.
لە چؤارچێوەی قۆناغی دوویەمینی گردەلوولی جەزیرە کە لە ٤ی حوزەیران/١٤ی جۆزەردانەوە دەستی پێکردووە گوندەوارەکانی باشووری حەسەکە بە تەواوی لەچەتەکانی داعش پاکراوەتەوە. شەڕڤانانی قەسەدە ئیستاکە لە دەشتاییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەیرئەزۆر لە پێشڕەوییدان.
لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا، لەهەرێم-ی دۆڵی ڕەوادا شەڕێک-ی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و چەتەکانی داعش لە ئارادایە. شەڕڤانان ٣٥کم پێشڕەوییان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە ژوری چالاکی هاوبەشی هێزەکانی سوپای عێراق و قەسەدە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان بەردەوامە. ئۆپەراسیۆنی گردەلوولی جەزیرە لە ٣ قۆڵەوە بەردەوامە.
ک-ش