قەسەدە لە رۆژی سێهەمی بەرخۆداندا، ١١٨ سەرباز و چەتەی تورک کوژراون

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە دەربارەی ئەنجامەکانی شەری ٢٤ی کاتژمێری رابردوو لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لە راگەیەنراوەکەی قەسەدە دا هاتووە:

"

دێرک

سوپای تورک بەنیاز بوو لە دیرک سنوور ببەزێنێت،  بەڵام بەڕەو ڕووی وڵامی تووندی شەڕڤانانی قەسەدە بوویەوە و لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورکدا لە گوندی قەسردیب شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەو شەڕەدا ٦ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٢٣ سەربازی تریش برینداربوون. لە بەردەوامی شەڕەکەدا لە گوندی دەلاڤێ کەرا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا و دواتر سوپای تورک گوندەکەیان تۆپ باران کرد.

- لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە ولەگوندی جاروودیە  و سەربازانی تورک لەو دیوی سنورەوە شەڕ روویدا . شەڕڤانان بارەگای سەربازی سوپای تورکیان لە گوندی بابیلای جەزیرە بۆتان کردە ئامانج، لەئەنجامدا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.

دوینێش لە بەرانبەرگوندی بانوکیە قەرەقۆڵی دژمن کرایە ئامانج و لەئەنجامدا قەرەقۆلەکە بە تەواوی کاول بوو. لەو هێرشەدا ٦ سەرڤاز کوژران و ٢١ سەربازی تریش برینداربوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرانبەرگوندی دێرکی بەرئاو شەڕڤانان خاڵێکی سەربازی سوپای تورک و زرێپۆشێکیان تێکشکاند.

لە شەری دوێنێ ١١ی تەشرینی یەکەم سوپای تورک لە سەرانسەری سنووری ڕۆژئاوا بە تانک، تۆپ و فڕۆکە هێرشی سنووری ڕۆژئاوایان کرد.

لەئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان ١١٨ چەتە کوژران و ٩٠ چەتەی تورک برینداربوون.

بە گشتی ٢٣ شەڕڤان شەهید بوون و ٣٧شەڕڤانی تریش برینداربوون.

کوبانی

کە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانانی ئێمە سەربازێکی تورک کوژران و سوپای تورک  گوندی عەلی شاریان تۆپبارانکرد. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆلێکی سوپای تورک ڕووخێندرا.

عامودێ

لە نیوەڕۆدا شاری عامودێ و دێربێسیە تۆپبارانکرا. لەئەنجامدا شەڕڤانێکی ئێمە شەهید بوو و ٢ ئەندامی پاراستن برینداربوون. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆڵی سەر سنوور سوتێندرا و زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا.

قامیشلوو

هێرشەکانی دوژمن لە سەرتاسەری سنوور بەردەوامە و شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و هێرشەکان تێکدەشکێنن. لەگوندی سێ گرکا زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناو زرێپۆشەکە کوژران.

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی سوپای تورک هاووڵاتییەک شەهید بوو.

هەروەها لەئەنجامی هاوەن باران و تۆپبارانی سوپای تورک ٦شەڕڤان و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی برینداربوون.

لە تەقینەوەیەکی داعش لە قامیشلوو ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.

گرێ سپی

لە ناوەدنی سلوک و گرێ سپی شەڕێکی دژوار لە ئارادایە و سەرەڕای هێرشی هەمەلایەنە لە گوندی تل فندر و یاپسێ شەڕ بەردەوامە. لەو شەڕە دا ١١چەتە کوژران و ٢ شەڕڤان شەهید بوون و٥ شەڕڤانی تریش برینداربوون.

سەریکانی

لە ڕۆژی شێیەمی بەرخۆدانی سەریکانی. شەڕڤانان توانیان گەمارۆکە تێکبشکێنن و شەڕ بەسەختی بەردەوامە. لەو شەڕەدا ٩٤ چەتەی تورک کوژران و ٨١ چەتەی تریش برینداربوون.

هەروەها لە گوندی تل حەلەف، عەلی زیزێ، تل ئیرقەم، خربەت بنات، تل خنزیر، دیوار شەڕ بەسەختی بەردەوامە.

لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ٢٠ شەڕڤانی شەهید بوون و ٢٤شەڕڤانی تریش برینداربوون. هاوکات زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناوزرێپۆشەکە کوژران.

ک-ش