قەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێردا ٤٤ چەتە کوژران

قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ئەم دواییەی شەڕ و بەرخۆدانی شکۆی لەدژی سوپای تورک و چەتەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.

قەسەدە ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤٤ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک- قەسەدە ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٤٤ چەتە کوژراون، ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. قەسەدە ئەوەشی ئاشکرا کردووە سێ شەڕڤانیان شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"سووڕانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک بە درێژایی سنوور و بە تایبەتیش لە ناوچەکانی عەین عیسا و دێرک بەردەوامە. لە چەندین خاڵیشدا، سوپای تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند ناوچەیەکی بۆردومان کردووە.

سەرێکانی

سوپای داگیرکەر و گرووپی چەتەکان بە پشتیوانی چەکی قورس، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە سەرانسەری هێڵی سەرێکانی هێرش کردە سەر سەنگەرەکانی شەرڤانانمان لە گوندەکانی ئەسەدیە، مەناجیر، گۆزەلیە، ئەربەعین و لەیلان، لەو گوندانەدا تا ئێوارە شەڕ بە سەختی بەردەوام بوو، سوپای داگیرکەر لە گوندی مەناجیر بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان زیاتر لە ١٥ جار بۆردومانی ناوچەکەیان کرد. هێزەکانمان بەهەمان شێوە وەڵامی هێرشەکانیان دانەوە و ژمارەیەک چەتەیان کوشتن، هەروەها دوو ئۆتۆمبێلیان تێکشکاند و بە گشتی ١٣ چەتە کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

کۆبانێ و عەین عیسا

هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان بۆسەر گوندی ئەڤدک دایەوە، هاوکات لە گوندی مەشرەفە و دەوروبەری سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانمان. لە ئەنجامی وەڵامی هێرشەکانی هێزەکانمان شەری سەخت ڕوویدا و چەندین چەتە کوژران، هێزەکانمان بە هاوەن، قەناس و چەکی قورس وەڵامی چەتەکانی دوژمنیان دایەوە، لە ئەنجامدا سێ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش تێکشکێنران و گورز لە زرێپۆشێکی جۆری BMP وەشێندرا.

لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی ڕوویاندا، بە گشتی ٤٤ چەتە کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، هەروەها سێ هەڤاڵمان کە بە قارەمانەتی شەڕیان کردووە شەهید بوون و چوار هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بوون.

ف.ق