ناوەندنی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک- قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد کە لە لە ٧٦هەمین رۆژی دایە.
لە راگەیێنراوەکەی قەسەدە دا هاتووە:
"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرش و بنپێکارییەکانیدا بە مەبەستی بەرفراوانکردنی پانتایی ناوچە داگیرکراوەکانیان و چۆڵکردنی ناچە مەدەنییەکان.
سەرێکانی
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، هێرشی گوندەکانی تل حرمل و ئوم شەیفا و عبدولحەی و هەروەها دەوروبەری ئەو ناوچانەی دەکەونە سەر هێڵی تل تەمر و سەرێکانیی کردووە. گروپە چەتەکان ناوچەکەیان بە سەختی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان کەوتووە.
عەین عیسا
سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوەن و چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر ناوچە مەدەنییەکان لە گوندی خربەت بەقەرا و ئەریدییە و گەنتەری-ی سەر بە شارۆچکەی عەین عیسا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکە کەوتووە و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەکەش بە ناچاری ئاوارە بوون. هەروەها سوپای داگیرکەر بە کاروانێکی سەربازی کەلوپەلی سەربازییان گوستەوە بۆ گوندی خەریجا و گروپە چەتەکان کەوتوونەتە جموجڵ و ئامادەکاری بۆ هێرشی زیاتر."
ز.ش