قەسەدە: هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەرسەرێکانی بەردەوامە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، ئەوەی خستەڕوو کە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی بەردەوامە وئەنجامی ئەوهێرشەکانی ڕۆژی یازدەهەمی ئاشکرا کرد.

قەسەدە رایگەیاند سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپی دوورهاوێژ سەرێکانی دەکاتە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا ١٦ شەڕڤان شەهید بوون و ٣ شەڕڤانی تریش بریندار بوون

لە راگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

سەرێکانی

لە ١٢ـەمین ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاگربەست لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە پێشلدەکرێت، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە ئاماری شەڕ و بەرخۆدانەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە و هێزەکانمان بەگوێرەی ئاگربەستەکە دەجوڵێنەوە، بەڵام سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی گرێدراوی بەردەوامن لە هێرشەکانیان، گوندەکانی سەرێکانی بۆردوومان دەکەن و لە دەوروبەرەوە ژمارەیەکی زۆر هێز و ئامادەکاریی سەربازییان هێناوەتە ناوچەی ئاگربەست، لە دەوروبەری گوندی حەبەش و شکریە، گروپە تیرۆریستەکان هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان، لە شوێنەکانی دیکەش بە چەکی قورس خاڵی هێزەکانمانیان تۆپباران کرد و هەوڵیاندا بە زرێپۆشەوە پێشڕەویی بکەن.

لە بەردەوامییدا هاتووە: هێزەکانی ئێمەش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لەو خاڵانەدا شەڕ ڕوویدا و هەوڵدانی پێشڕەویی چەتەکانیان تێکشکاند و پاشەکشێیان پێکردن، دوای شکانی ئەو هەوڵانە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس ئەو شوێنانەی تۆپباران کرد.

هەروەها هاتووە: سەرەڕای ئەوەی هێزەکانمان پابەندی ئاگربەست بوون، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەوروبەری گوندەکانی تل خنزیر و ئەلۆک بڵاوەی بە هێزەکانی کردووە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی لەو خاڵانە بە ئامانجی هێرشکردن، بڵاوە پێکردووە.

لە کۆتاییشدا هاتووە: لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکانی سوپای داگیرکەری تورک، ١٦ شەڕڤانمان شەهید بوون و سێی دیکەش بریندار بوون.

ک-ش