ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ئاماری دوایین شەڕەکانی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بە گشتی ٥٦ چەتەو سەربازی تورکی داگیرکەر کوژراون و لە ئەنجامی بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانەی هێزەکانیاندا ١٣ شەڕڤانی ڕێگای ئازادی شەهید بوون.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی تەکنیکە سەربازییەکانیەوە، بەردەوامن. دوای کشانەوەی هێزەکانمان لەو ناوچانەی لەسەری ڕێکەوتبووین، سوپای تورکی داگیرکەر هێرشەکانی توندتر کردۆتەوە و بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە دا. لەم چوارچێوەیەشدا هێزەکانمان وەڵامی پێویستی ئەم داگیرکەریانە دەدەنەوە.
بەرەی نێوان سەرێکانی و دربێسی
لە گوندی دەردارا و مۆریکس و باب ئەلخێر سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕسی وەکو تانک و فرۆکەی جەنگی هێرشێکیان ئەنجام دا. لە وەڵامدانەوەی شەڕڤاناندا ٣ تانک و ٣ زرێپۆش و ٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناو بران و ٤٠ سەرباز و چەتەش کوژران. هەروها لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا ١١ شەڕڤانمان بە گیانێکی قارەمانانە شەهید بوون.
بەرەی نێوان تل تەمر و سەرێکانی
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندەکانی بیرنوح و تل دیاب و ئەسەدیە بە چەکی قوڕسی وەکو تانک و فڕۆکەی جەنگی هێرشیان ئەنجام دا. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤاناندا ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشکەهەڵگر لەناو بران و ١٦ سەرباز و چەتەش کوژران.
بەرەی کۆبانی و عەین عیسا
چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی قزەلیش هێرشێکیان ئەنجام دا و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆریان کوژران و بریندار بوون. لە هەمان هێرش دا ٢ هەڤاڵمان بریندار بوون. هەروها 3 سەربازی ڕژێمیش بریندار بوون.
بە گشتی هێرشەکان بە تەواوی تێکشکێنران و لە ئەنجامی کۆی گشتی شەڕەکاندا ٣ تانک و ٥ زرێپۆش و ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشکەهەڵگرو ٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناو بران و بە گشتی ٥٦ سەرباز و چەتە کوژران. هەروها سەربازێکی ڕژێمیش گیانی لەدەست دا و ١٣ سەربازی تری ڕژێم بریندار بوون.
لە کۆی شەڕەکاندا ١٣ هاوخەبات و هەڤاڵمان شەهید بوون و دووانی تریش بریندار بوون."
ز.ش