دەوڵەتی تورکیا ئەو پیلانانەی کە لەڕێگەی چەتەکانی وەک بەرەی نووسرە وداعشەوە نەیتوانیەوە لەدژی گەلانی باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا بیکات، ئیستاکە لەڕێگەی شانە نەهێنییەکانی خۆیەوە بەنیازە ئاڵۆزی لەنێو گەلانی هەرێمەکەدا دروست بکات و گەلان ڕووبەرەووی یەکتری بکاتەوە.
هێزەکانی یەپەگە وقەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەهەرێمی فورات ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعشیان دەستگیرکرد.
بەدەیان ئەندامی چەتەکان کە بە فەرمانی دەزگەی هەواڵگری تورک و داعش لە ڕەقا، تەبقا و منبج هێرش گەلێک وەک تەقینەوە، ڕفاندان، فەدیە و ئاژاوەنانەوە لەنێو گەلانی هەرێمەکەیان ئەنجام دەدا وئامادەکارییان بۆدەکرد ، دەستگیرکران.
ئەوە کەسانەی کە دەستگیرکراون دانیان بە هێرشەکانی سەرمنبج، ڕەقا و تەبقادا داناوە. هێزەکانی یەپەگە و قەسەدە لەسەردانپێدانانی چەتەکاندا توانیان گەلێک تێکەلی و پێوەندی سیخوڕی بدۆزنەوە وهەروەها دەستیان گرت بەسەربڕێکی زۆرچەک و تەقەمەنیدا.
لە ناوئەو چەتانەی کە گیراون، فایلی هێرشی مانگی پێشووی لەسەرهێرش بۆسەر ئەمریکییەکان لەمنبج، هێرش بۆسەربینای دادگە، هیرشێک کە بووە هۆی کوژرانی ٥سەرباز، هەروەها فایلی هێرشی ڕەقا و کوژرانی ئەبوو ڕەعد بە ناو و دەنگەوە کەوتووەتە دەستی هێزەکانی یەپەگە و قەسەدە.
یەکێک لە گیراوەکان کە ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیایە دانی بەوەداناوە کە لە ڕەقا بەجلی قەسەدەوە خەڵکی ڕفاندووە و هەوڵی ئەوەیان داوە کە ژەهر بکەنە ناو خواردانی شەڕڤانانی قەسەدە لەکاتی پەروەردەدا.
شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعش لە لێپرسینەوەکاندا وتیان، بۆ هێرشەکان تەقەمەنی و چەکی پێویستیان لە جرابلۆس و عەزاز دەستخستووە.
هەندێکی تر لە چەتەکانی باس لەوە دەکەن کە برێک لە هێرشەکان بەپارە ئەنجام دەدرێت، بەشێکی تر وتیان کە بنەماڵەکانیان لە جرابلۆس، باب، عەزازن و دەزگەی هەواڵگری تورک هەڕەشەی لێیان کردووە کە بنەماڵەکانیان بکوژن و بۆیە هێرش دەکەین.
چەند ئەندامێکی شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعش لە سەرهێرش بۆسەر ڕەقا، تەبقا و منبج وباکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆئاژانسی هەواڵی فورات دوان.
لەو چەتانەی کە گیراون ئەحمەد جومعە ئەلمەحەد، عەمات محەمد ئەلهادی، بەشار عەبدولڕەزاق محەمەد، موساساڵح ئەلحەمەد، عەبدولاسەید و عیسا عەبدوڵ فەتاح دانیان بە کردەوەکانی خۆیاندا دانا. بەپێی ئەو دانپێدانانەدا ئێمە ڕێبازی نوێ و پلانە گەمارەکانی دەوڵەتی تورک و داعش بۆسەر باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا یەک بەیەک ئاشکرا دەکەین.
لەلایەکی ترەوە لەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنەی یەپەگە و قەسەدە شانە نەهێنییەکانی داعش و تورکیا گورزی سەختیان بەرکەوتووە، دوینێ ڕاگەیەنرا پاشماوەی چەتەکانی بەهاوکاری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی هەرێمەکە ڕێکخستنێکی بە ناوی " ئەحرا ئەلشەعب" دامەزراندووە.
ک-ش