ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - قەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی ڕۆژی ١٧یەمینی بەم شێوەیە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا کرد:
سەرێکانی
سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هیرشی زەمینی و تۆپی دورهاوێژیان بۆ سەر گوندەکانی مەناجیر، ئەسەدیە، لەیلان و بیر نوح-ی باشوری سەرێکانی دەست پێکرد کە لە دەرەوەی ناوچەی ئاگربەستن، لە بەرامبەردا هێزەکانمان لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادا وەڵامیان دانەوە و بەهۆیە پێکدادانی سەخت هاتە ئاراوە، لە ئاکامی ئەوەشدا بە لایەنی کەمەوە ۱۰ چەتە کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون و ۲ ئۆتۆمبیلی سەربازی دۆشکەهەڵگر تێکشکێندران.
درباسیە
هێزە داگیرکارەکانی تورکیا هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن بە ئاراستەی گوندی دەردارە، لە بەرامبەردا هێزەکانمان وەڵامیان دانەوە و سەبارەت بە زیانەکانیان زانیاری تەواو بەدەستنەخراوە.
کوبانی / عەین عیسا
هێرشی سوپای تورکیای داگیرکار و چەتەکانی بۆسەر گوندەکانی کوبانی، گردەسپی و عەین عیسا سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەردەوامە.
هەریەک لە گوندەکانی جلبە، دبس و خربەفاریا-ی باکوری عەین عیسا ڕووبەڕوی هێرشی زەمینی و بۆردومان بونەوە و گوندی عەڤدۆکیش ڕووبەڕووی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی بوەوە. سەرەڕای ئەوەی ئەو گوندانە لە دەرەوەی ناوچەی ئاگربەستن و دانیشتوانەکانی تیایدا ماون، بەلام لە لایەن سوپای تورکیای داگیرکارەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و هەوڵیاندا لە زەمینەوە پێشڕەوی بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی بەرپەرچی هێزەکانمان بوونەوە و بەهۆیەوە پێکدادانی سەخت هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ۱۹ چەتەی تیرۆریست کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیش تێکشکێندرا.
بەگشتی لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ۲۹چەتە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون و ۳ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندراون و زیان بە یەکێکی دیکە گەیەندراوە. هاوکات لە ئەنجامی بەرخۆدانەکاندا هەڤاڵێکمان گەیشتە کاروانی شەهیدان و ١١ هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بوون.
هـ.هـ