كانتۆنی عه‌فرین: به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین ده‌ده‌ین
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی پێداگریكردن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل بۆ كۆبانێ و شه‌نگال، ئه‌وانیش به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین ده‌ده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی پێداگریكردن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل بۆ كۆبانێ و شه‌نگال، ئه‌وانیش به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین ده‌ده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی جینۆسایدی شه‌نگال به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
گه‌لی كورد و فره‌ڕه‌نگی گه‌لی هه‌رێمه‌كه كرایه ئامانج
ڕۆژه‌كان تێده‌په‌ڕن و ئێش و فه‌رمانه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامن. پێشتر فه‌رمانی ٧٣ له دژی كوردانی ئێزدی له شه‌نگال ئه‌نجامدرا. به‌ر له‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی ئێش و دڕندایه‌تی له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا كۆتاییان بێت، كۆمه‌ڵكوژی ده‌ربازی كۆبانێ بوو و له ئه‌نجامدا شاره‌كه هه‌ڵوه‌شێندرا و دانیشتوانه‌كه‌ی په‌رێشان بوون. دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی ژیانی خۆیان ژیانده‌وه و ئازادیی خۆیان به‌ده‌ستهێنا، جارێكی دیكه له وه‌ڵاتی زه‌یتوونه‌كان له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژی دووباره كرایه‌وه.
له شه‌نگاله‌وه به‌ره‌و كۆبانێ و دواتر نسێبین و عه‌فرین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرس و لایه‌نانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه ده‌كه‌ن جیاوازیش بن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی هه‌موویان یه‌كه.
به‌كورتی، مێژوو به شێواز و ڕێبازی نوێ خۆی نوێ ده‌كاته‌وه و هه‌میشه گه‌لی كورد ده‌بێته قوربانی. كرده‌وه‌كانی تاوان و كۆمه‌ڵكوژی خاوه‌نی فیكری داعشی ئیخوانیی سه‌له‌فیی ڕادیكاڵن كه نه‌ك ته‌نیا گه‌لی كورد، به‌ڵكو فره‌ڕه‌نگی گه‌لی هه‌رێمه‌كه له‌ناوده‌به‌ن. ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه كه له شاری سوه‌یدای باشووری سووریا ڕوویانداوه، جارێكی دیكه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته ده‌رده‌خات و نیازی ئه‌م ڕادیكاڵانه له به‌رانبه‌ر كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان و باوه‌ڕی و مهزههبهجیاوازهكان ئاشكرا ده‌كات.
پێویسته ڕێكخراوه‌كانی هاریكاریی مرۆیی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن
ماوه‌ی ٤ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی و ئێشی كوردانی ئێزدیی شه‌نگالی خۆڕاگر تێده‌په‌ڕێت و هێشتاش زۆر خانه‌واده‌ی ئێزدی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی شه‌نگالن. به گوێره‌ی به‌ڵگه و ڕاپۆرته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌زاران كه‌س و خانه‌واده ونن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان به گوێره‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئێمه وه‌ك هاوڵاتییانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین كه كۆچبه‌ری هه‌رێمی شه‌هبا بووین، جارێكی دیكه پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و كرده‌وانه‌ی له شه‌نگال ڕوویانداوه هێشتا له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی پێكهاته‌كان تێكبده‌ن و فره‌ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگه له‌ناوببه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هاوڵاتییانی خۆڕاگری ئێمه هێشتا پێداگرن له به‌رخۆدانی خۆیان و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ واری خۆیان.
گه‌له‌كه‌مان له شه‌نگال و كۆبانێ له ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆسهرهكانی خۆیان پشتراستیان كرده‌وه كه مومكین نییه به جینۆساید و كرده‌وه‌ی كۆمهڵكوژانه له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی، ئامانجه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران پێكبێت.
ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین بۆ هه‌موو كه‌سی پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه‌ی زێده خهمگینمان ده‌كات ئه‌وه‌یه ڕێكخراوه مرۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به هاوڵاتییانی سیڤیل هێشتا بێده‌نگن.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه عه‌فرین
له‌به‌رئه‌وه وه‌ك گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین داوامان لێ ده‌كرێت كه یه‌كگرتوویی خۆمان به‌هێز بكه‌ین و ڕێ له به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی و ئاڵۆزی بگرین.
ئێمه به‌ڵێن به گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی شه‌هبا ده‌ده‌ین كه هه‌ر وه‌ك چۆن گه‌له‌كه‌مان له كۆبانێ و شه‌نگال به پێداگرییه‌وه گه‌ڕانه‌وه واری خۆیان، ئێمه‌ش وه‌ك هاوڵاتییانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین له هه‌رێمی شه‌هبا سورین له‌سه‌ر به‌رخۆدانی خۆمان بۆ ڕزگاركردنی عه‌فرین.
s.m