ماڵی ئێزدییه‌كانی حه‌سه‌كه ٥ ژنی ئێزدییان به ناوه‌كانی سهراب نایف عیسا، له‌یلا خه‌له‌ف فلید، عه‌زیزه شه‌مۆ خه‌له‌ف، هه‌دیه عه‌لی حاجی، قسمه‌ت محه‌مه‌د و منداڵێكی ١٣ ساڵان به‌ناوی قاسم عه‌بدۆ-یان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال و وه‌قفی ژنانی ئێزدی كرده‌وه كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاركرابوون. به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی ئێزدییه‌كانی هه‌رێمی جزیر مه‌حموود ڕه‌شۆ سوپاسی خۆی پێشكه‌شی ئه‌و هێزانه كرد كه ژن و منداڵی ئێزدییان ڕزگار كردووه.
جێگری سه‌رۆكی وه‌قفی ژنانی ئێزدی ڕیحان حه‌سه‌ن-یش سوپای هێزه‌كانی قه‌سه‌ده‌ی كرد كه ژن و منداڵی ئێزدییه‌كانیان به خانه‌واده‌كانیان شادكردووهتهوه. هاوكات هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی حه‌سه‌كه عه‌بدولغه‌نی ئۆسۆ ڕایگه‌یاند، هه‌تا هه‌موو ئێزدییه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان.
s.m