له بلبلێ ١٠ سه‌ربازی توركیا كوژران
له دوو گوندی ناوچه‌ی بلبلێ-ی سه‌ر به عه‌فرین له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕێكی دژوار ڕوویدا.
له دوو گوندی ناوچه‌ی بلبلێ-ی سه‌ر به عه‌فرین له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕێكی دژوار ڕوویدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ANF ده‌ستی كه‌وتووه، له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی بوكێ و باخچه كه ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین، له ئه‌نجامی شه‌ڕی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر، لانی كه‌م ١٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژراون. به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی داگیركه‌ر له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
هێرشه‌كانی سوپای توركیا به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی عه‌فرین له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانباره‌وه ده‌ستی پێكردووه. هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ڕۆژی ٧ی مارس ئاماری ٤٧ ڕۆژی شه‌ڕی عه‌فرینی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: ١٥٨٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون. له هه‌مان شه‌ڕدا ٢٨٣ شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده شه‌هید بوون. ده‌وڵه‌تی توركیا له ماوه‌ی ٤٧ ڕۆژ ١٠٢٦ جار به فڕۆكه بۆمبارانی عه‌فرینی كردووه، هه‌روه‌ها ٣٣٠٧ جاریش به چه‌كی قورسی دیكه په‌لاماری هه‌رێمه‌كه‌ی داوه و هاوڵاتیانی سیڤیلی كردۆته ئامانج.
s.m