له عه‌فرین و شێراوا ١٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له عه‌فرین و شێراوا ١٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له عه‌فرین و شێراوا ١٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكیی هێزه‌كانی له عه‌فرین و شێراوا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه، «له چێوه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له هه‌رێمی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، هێزه‌كانمان له دوو ڕۆژی ڕابردوودا گورزی تووندیان له سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا دا. له عه‌فرین و ناوچه‌ی شێراوا لایه‌نی كه‌م ١٤ سه‌رباز و چه‌ته كوژران.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان عه‌فرین و گوندی باسووت-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا كه‌مینێكیان له‌پێش كاروانێكی سوپای توركی داگیركه‌ر دانا. به چه‌كی سووك شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و سه‌ربازانی توركیادا ڕوویدا. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و ٧ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران\٦ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گردی گوندی كهباشین-ی ناوچه‌ی شێراوا كه چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر لێی نیشته‌جێ بوونه له‌گه‌ڵ خاڵێكی سیخووڕیی سوپای تورك له هه‌مان گوند. له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان لایه‌نی كه‌م ٤ چه‌ته كوژران و چه‌ته‌یه‌كیش بریندار بوو. چه‌ندین سه‌ربازی توركیش كوژران به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه له گوندی كهباشین، سوپای توركی داگیركه‌ر به ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته‌وه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. شه‌ڕڤانانی ئێمه چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج و ٥ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان له دژی خاڵێكی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كان له هه‌مان گوند ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌دا ٣ چه‌ته كوژران و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون. له زنجیره چالاكییه‌كه‌ی هێزه‌كانمان له گوندی كهباشین شه‌ڕڤانێكمان به‌سوكی بریندار بوو.
ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران\٦ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان به چالاكییه‌كی سابوتاژ خاڵێكی چه‌ته‌كان (پۆلیسی سه‌ربازی)یان له گه‌ڕه‌كی ترندێی نێو شاری عه‌فرین كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
وه‌ك ئه‌نجام، له زنجیره چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان له عه‌فرین و ناوچه‌ی شێراوا لایه‌نی كه‌م ١٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر كوژران. ژماره‌یه‌كی زۆرریشیان بریندار بوون.
s.m