له عه‌فرین و مارع ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕایگه‌یاند، له عه‌فرین، باب و مارع دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان چالاكییان كردووه. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕایگه‌یاند، له عه‌فرین، باب و مارع دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان چالاكییان كردووه. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی چالاكیی هێزه‌كانیان له ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی حوزه‌یران\٢ و ٣ی پووشپه‌ڕ زانیاری داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یران\٢ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان به چالاكییه‌كی سابوتاژ گرووپێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ریان له گوندی داخلی باش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی باب كردووه‌ته ئامانج. ئه‌نجامی چالاكییه‌كه و ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان له گوندی تل مالد-ی سه‌ر به ناوچه‌ی مارع كه‌مینیان بۆ گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه دانا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٢ چه‌ته‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی هسێی سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتا چالاكییه‌كی تایبه‌تیان دژبه چه‌ته‌یه‌كی فرقه‌ی ئه‌مشات ئه‌نجام دا و چه‌ته‌كه كوژرا.
s.m