له عه‌فرین و مارع ٣ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له عه‌فرین و مارع ٣ چه‌ته‌ی سه‌ربه توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له عه‌فرین و مارع ٣ چه‌ته‌ی سه‌ربه توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له چێوه‌ی چالاكییه‌كانیاندا دژبه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له شاری مارع و ناوچه‌ی جندرێس زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام داوه. له چالاكییه‌كاندا ٣ چه‌ته كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «٢٨ی تهمووز\٦ی گه‌لاوێژ یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گوندی گۆرده و مسك-ی سه‌ربه ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین دژبه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سه‌ربه چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام، چالاكییه‌كی سابوتاژی ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه تێكشكێنرا و چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٢٩ی تهمووز\٧ی گه‌لاوێژ هێزه‌كانمان له ده‌وروبه‌ری شاری مارع چالاكییه‌كیان له دژی بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ چه‌ته كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
s.m