له عه‌فرین چه‌ته‌یه‌كی توركیا كوژرا و ٦ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون
له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان، چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٦ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان، چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٦ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی له عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه، «له چێوه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانمان دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له هه‌رێمی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، هێزه‌كانمان گرووپه چه‌ته‌كانی نێو شاری عه‌فرینیان كرده ئامانج.»
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، «ڕۆژی ١٩ی حوزه‌یران\٢٩ی جۆزه‌ردان یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان ده‌وارا كاوه و قه‌وس-ی نێو شاری عه‌فرین چالاكییه‌كی سابوتاژیان دژی ده‌وریه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامدا كه له ٣ ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٦ چه‌ته‌ش بریندار بوون كه برینی چواریان سه‌خته. هه‌روه‌ها گورز به‌ر ٢ ئۆتۆمبێل كه‌وت.»
s.m