له عه‌فرین چه‌ته‌یه‌كی دیكه‌ی گرووپی سولتان موراد كوژرا
ژووری چالاكییه‌كانی غه‌زه‌بی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له گوندی گۆلیی سه‌ر به عه‌فرین چه‌ته‌یه‌كی گرووپی سولتان مورادیان كوشتووه.
ژووری چالاكییه‌كانی غه‌زه‌بی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له گوندی گۆلیی سه‌ر به عه‌فرین چه‌ته‌یه‌كی گرووپی سولتان مورادیان كوشتووه.
ژووری چالاكییه‌كانی غه‌زه‌بی زه‌یتوون ده‌رباره‌ی چالاكیی هێزه‌كانیان له دژی چه‌ته‌كانی گرووپی سولتان موراد له گوندی گۆلیی سه‌ر به عه‌فرین، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاكرده‌وه.
غه‌زه‌بی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، ١٣ی ئاب له گوندی گۆلیی عه‌فرین دژی چه‌ته‌كانی گرووپی سولتان موراد چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی ژووری چالاكییه‌كانی غه‌زه‌بی زه‌یتوون:
«هێزه‌كانمان له ژووری چالاكییه‌كانی غه‌زه‌بی زه‌یتوون ڕۆژی ١٣ی ئاب له گوندی گۆلیی عه‌فرین له دژی چه‌ته‌یه‌كی سولتان موراد چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجامدا و چهتهكهیان كوشت. ئه‌و چه‌تانه له سه‌ره‌تای داگیركردنی عه‌فرینه‌وه ماڵ و موڵكی هاوڵاتییانی سیڤیل تاڵان ده‌كه‌ن و هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر گه‌لی ئێمه له عه‌فرین به‌كاردێنن. پێشتر ئێمه هۆشداریمان به هه‌موو ئه‌و چه‌تانه داوه كه عه‌فرینی پیرۆزیان داگیركردووه. با بزانن كه هۆشداریی ئێمه ته‌نیا قسه نییه. عه‌فرین خاكی زه‌یتوون، سه‌بر بكه تۆڵه نزیك بووه‌ته‌وه.»
s.m