له عه‌فرین ڕێككه‌وتنی چه‌په‌ڵی ڕووسیا و توركیا به‌رفره‌وان ده‌بێت
هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕووسیا له‌سه‌ر باكووری حه‌له‌ب و عه‌فرین به‌رفره‌وان ده‌بێت. هه‌ردوولا پێكه‌وه دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕن و زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی شه‌هبا.
هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕووسیا له‌سه‌ر باكووری حه‌له‌ب و عه‌فرین به‌رفره‌وان ده‌بێت. هه‌ردوولا پێكه‌وه دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕن و زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی شه‌هبا.
ڕۆژی ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا ئاسمانی باكووری سووریای به ڕووی توركیادا كرده‌وه، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین ده‌ستیانپێكرد و تا ١٨ی مارس كانتۆنی عه‌فرین به‌ته‌واوی داگیركرا.
جموجۆڵی داگیركردنی عه‌فرین كه له ئه‌نجامی په‌یمانی توركیا و ڕووسیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌رێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده پیلانه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی داڕ‌ێژرابوو له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامی نه‌بوو، هه‌ر بۆیه ڕووسیا چه‌ند جارێك توركیای ئاگادار كرده‌وه كه په‌له بكات له داگیركردنی عه‌فرین.
هه‌رچه‌نده له ١٨ی مارس كانتۆنی عه‌فرین به‌ته‌واوی داگیركرا و گه‌لی عه‌فرین ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبا بوون و له گوزه‌رانێكی سه‌ختی ژیاندان، به‌ڵام له‌وێش به‌رده‌وامن له به‌رخۆدان. قۆناغی نوێی به‌رخۆدانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه - یه‌په‌ژه تا ئێستاش له به‌رده‌م هاوكاریی چه‌په‌ڵی توركیا و ڕووسیا به‌ربه‌سته.
ڕووسیا و توركیا هه‌وڵده‌ده‌ن به شكاندنی به‌رخۆدانی شه‌هبا، درێژه به به‌رده‌وامیی داگیركاری توركیا بده‌ن له عه‌فرین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاتووچۆی شانده‌كانی ڕووسیا له عه‌فرین بۆ دروستكردنی پایه‌گه‌ی هاوبه‌شی چاودێری و گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین زیادی كردووه.
هاتووچۆی شانده‌كانی ڕووسیا له عه‌فرین زیادی كردووه
سهرچاوهباوهڕپێكراوهكان ڕایانگه‌یاند كه هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ندین شاندی ڕووسیا هاتوونه‌ته عه‌فرین. ئه‌و سه‌رچاوانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شانده‌كانی ڕووسیا له ڕێگه‌ی سووریاوه ده‌ربازی عه‌فرین نه‌بوون، به‌ڵكو له رێگه‌ی سنووری هاتای له توركیاوه ده‌ربازی هه‌رێمه‌كه بوون. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو ٢ شاندی ڕووسیا هاتوونه‌ته عه‌فرین كه یه‌كێكیان له ٢٠ كه‌س و ئه‌وی دیكه‌شیان له ٦ كه‌س پێكهاتوون.
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا زیادبوونی هاتووچۆی شانده‌كانی ڕووسیا و شاردنه‌وه‌ی له ڕای گشتی، ده‌ریده‌خات كه به‌پێی په‌یمانه‌كه‌یان له‌سه‌ر عه‌فرین سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی نوێ ده‌كه‌ن.
ڕووسیا و ڕژێم له باشووری ئیدلب، ده‌وڵه‌تی توركیاش له عه‌فرین ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ده‌كه‌ن.
٦٠ هه‌زار چه‌ته‌یان هێناوه‌ته عه‌فرین
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ڕووسیا ڕێگه‌ی دا كه توركیا عه‌فرین داگیر بكات ئه‌وه بوو كه چه‌ته‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا بگوازنه‌وه عه‌فرین و له دژی جه‌بهه‌ت ئه‌لنووسره به‌كاربهێنرێن و دواتریش چه‌ك بكرێن.
ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕووسیا له‌گه‌ڵ داگیركردنی عه‌فرین ئه‌م پیلانه‌یان دانا. توركیا هه‌تا ئێستا له ناوچه‌جیاجیاكانی سووریاوه ٦٠ هه‌زار چه‌ته و بنه‌ماڵه‌كانیانی هێناوه‌ته عه‌فرین. ئه‌و كه‌سانه كه زۆرینه‌یان له چه‌ته‌كانی عه‌ره‌ب پێكهاتبوون، سه‌ره‌تا له ناوه‌ندی عه‌فرین جێگیر كران. دواتر له جندرێس و ڕاجۆ نیشته‌جێ كران. پاشان له ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورد بوون، چه‌ته‌كانی عه‌ره‌ب و بنه‌ماڵه‌كانیان جێگیر كران. هه‌روه‌ها پێشتریش ئاشكرابووبوو كه ده‌وڵه‌تی توركیا له غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه چه‌ته و بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كانی هێناوه‌ته هه‌رێمه‌كه و له گوندی محه‌مه‌دیه‌ی جندرێس جێگیریان كردوون.
هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌سی له ناوچه‌ی بلبلێ جێگیر نه‌كردووه و گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌وێ ده‌ركردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه بۆ خۆی بكاته ناوه‌ند.
پایه‌گه‌ی چاودێریی هاوبه‌ش و گۆڕینی دیمۆگرافیا
گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین یه‌كێك له خاڵه‌گرنگه‌كانی په‌یمانی توركیا و ڕووسیایه. هه‌ر وه‌ك چۆن ڕووسیا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ته‌كان له ده‌وروبه‌ری شام، غووته و شوێنه‌كانی دیكه ده‌ربكات، توركیاش ده‌یه‌وێت له‌پێناو درێژه‌دان به هه‌بوونی خۆی له عه‌فرین، هاوكاری له ڕووسیا وه‌رگرێت.
له دوای داگیركردنی عه‌فرین ٦٠ هه‌زار چه‌ته و كه‌سوكاره‌كانیان هێنرانه عه‌فرین و پیلانی گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه‌یان دانا. ئێستاش ڕووسیا و توركیا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پایه‌گه‌ی چاودێریی هاوبه‌شی دروست بكه‌ن. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانمان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هه‌ردوولا كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆیان كردووه.
په‌یمانی نوێ پیلانی چه‌په‌ڵ قووڵتر ده‌كات
سهرچاوهههرێمییهكان ده‌ڵێن، له دوای ئه‌وه‌ی شانده‌كانی توركیا و ڕووسیا له‌سه‌ر بابه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین كۆبوونه‌ته‌وه، ڕێككه‌وتوون كه په‌یمانێكی نوێ مۆر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یمانه به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان و به‌شێك له توركه‌كان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كان له عه‌فرین به‌فه‌رمی جێگیر ده‌كرێن. ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له ده‌ره‌وه هێناویانن، خستوونیانه‌ته ناوه‌ندی پیلانه‌كه. به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت شاری كوردان عه‌فرین وه‌ك شارێكی عه‌ره‌ب پیشان بدرێت و له‌سه‌ر ئه‌م ئاماره پیلانه‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن بۆ به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردنی عه‌فرین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بۆ ژماره‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌ب، توركمان و بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كان ٨٠ گوند ئاماده ده‌كرێن. له كهفهرجهنێ هه‌تا نازا، چه‌ما، ئوومهرا، گونده‌كانی بلبلێ، ڕاجۆ، شیێ و جندرێس ئه‌و ژماره‌یه جێگیر ده‌كه‌ن.
له جندرێس، له لای ئه‌تمه-ی ئیدلب خه‌ڵكی بیانی جێگیر ده‌كه‌ن. گوندهستراتیژییهكانیش ده‌كه‌ونه لای توركیا. به‌گوێره‌ی ئه‌و پیلانه، پۆلیسی ڕووسیا له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین و ناوه‌ندی عه‌فرین داده‌نرێن. ئه‌و گوندانه دواتر به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ڕووسیا و توركیا دابه‌ش ده‌كرێن.
ڕووسیا پێشنیازی شه‌ڕی تایبه‌ت ده‌كات له شه‌هبا
توركیا و ڕووسیا ته‌نیا ده‌رباره‌ی عه‌فرین كۆنابنه‌وه. یه‌كێك له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان شه‌هبا-یه. ده‌رباره‌ی ئه‌و عه‌فرینیانه‌ی كه ڕوویان له شه‌هبا كردووه، ڕێبازی جیاواز ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئێستا سیاسه‌تی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی ناچاربووه ڕوو له شه‌هبا بكات، گۆڕاوه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانمان، ئه‌م گۆڕانكارییه به پێشنیازی ڕووسیا ڕوویداوه. به‌پێی پیلانه‌كه پێویسته گه‌لی عه‌فرین كه له شه‌هبا نیشته‌جێ بوون و خۆیان ڕێكخستووه و به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، په‌رت بكرێن. ده‌یانه‌وێت به سهختتركردنی بارودۆخی ژیان و پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌وڵ بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین.
«ئه‌گه‌ر به‌رخۆدانی شه‌هبا كۆتایی پێبێت، عه‌فرینیش كۆتایی پێدێت»
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه، دامه‌زراندنی «ئه‌نجومه‌نی خۆجێی عه‌فرین» كه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی عه‌فرینیان داگیركردووه، له لایه‌ن ئه‌نه‌كه‌سه-ییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه، خاوه‌ن ڕۆڵێكی گرینگی شه‌ڕی تایبه‌ته. به‌م دامه‌زراوه كۆنترایه دژبه‌ره ده‌یانه‌وێت بڵێن كه «بارودۆخی شه‌هبا سه‌خته، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین، ده‌وڵه‌تی توركیاش زه‌ختیان لێ ناكات.»
توركیا و ڕووسیا وه‌ها سه‌یری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن كه به‌م شێوه‌یه، ئه‌و به‌رخۆدان و خۆڕێكخستنهی له شه‌هبا هه‌یه ده‌یشكێنن، شه‌هبا چۆڵ ده‌كه‌ن و به مۆڵه‌تی ڕووسیا ده‌یخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی توركیا. چونكه ئه‌گه‌ر شه‌هبا داگیربكرێت، وای ده‌بینن كه په‌یوه‌ندیی عه‌فرین له‌گه‌ڵ كانتۆنه‌كانی دیكه ده‌پچڕێنرێت. به‌م شێوه‌یه‌ش تێكۆشانی یه‌په‌گه له عه‌فرین كۆتایی پێده‌هێنرێت و ڕێگری لێ ده‌كرێت كه یه‌په‌گه هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی عه‌فرین ده‌ستپێبكات.
s.m