له مابه‌تا هێرشێك تێكشكێنرا؛ ٣٠ سه‌رباز و چه‌ته كوژران
شه‌ڕڤانان هێرشی هێزه‌داگیركاره‌كانیان له گوندی به‌دینا-ی سه‌ر به مابه‌تا شكاند و به‌هۆیه‌وه ٣٠ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژران.
شه‌ڕڤانان هێرشی هێزه‌داگیركاره‌كانیان له گوندی به‌دینا-ی سه‌ر به مابه‌تا شكاند و به‌هۆیه‌وه ٣٠ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژران.
ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی به‌دینا-ی سه‌ر به مابه‌تا له عه‌فرین، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له هه‌رێمه‌كه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ٣٠ چه‌ته و سه‌رباز كوژراون و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ناوچه‌ی ڕاجۆ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی به ٧ سه‌رنشینه‌وه تێكشكێنرا.
s.m