له‌ ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ و سه‌ربازی توركیا كوژران

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ گوندی كمارێ-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا له‌ هه‌رێمی عه‌فرین هێزه‌كانی داگیركه‌ریان كرده‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ٦ چه‌ته‌ و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژران.

شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌ له‌ ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین له‌ دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا، لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون.

تا ئێستا یه‌په‌گه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌وه‌.

s.m