له گرێسپی چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆیی دژبه داگیركاریی توركیا به‌رده‌وامه
چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆیی له شاری گرێسپیی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له ڕۆژی دوازدهههمیندا به‌رده‌وامه.
چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆیی له شاری گرێسپیی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له ڕۆژی دوازدهههمیندا به‌رده‌وامه.
ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه له شاری گرێسپی دژبه هه‌ڕه‌شه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، هاوڵاتییان له چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆییدان. ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌سی ناوچه‌كانی ته‌بقا، ڕه‌قا، دێره‌زۆر، منبج و فورات به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
«ده‌وڵه‌تی تورك قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه»
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له گرێسپی نه‌جاح محه‌مه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قانوونسازی هه‌رێمی فورات فه‌وزیه عه‌بدی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ڕه‌قا خالیه كه‌جوان گوته‌یان پێشكه‌ش كرد. ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان كرد بۆ داگیركردنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا. ڕایانگه‌یاند، ئه‌ردۆغان و حیزبه‌كه‌ی قه‌یرانی سووریایان قووڵتر كردووه. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سه‌قامگیری له هه‌رێمه‌كه تێكدات و سته‌م له گه‌لان بكات.
چالاكی به‌رده‌وام ده‌بێت
ژنانی به‌شدار جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی تێكۆشان و به‌رخۆدان دژبه داگیركاری كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان به‌گشتی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانیان له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.
s.m