لەڕاجۆ وجندرێس ٥٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای پاراستن، لە ناوچەکانی ڕاجۆ وجندرێس لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٥٦ سەرباز وچەتەی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون.

شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، لە گوندی بافلۆنێ-ی ناوچەی جندرێس، لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجام دا.لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢٦سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.

لە گوندی بێلیلکا-ی سوپای داگیرکەری تورکیا هێرشێکی مەزنی پێکهانی کە بەرەوڕووی وەڵامی توندی شەڕڤانان بویەوە ، شەڕڤانان لە گوندەکە سەربازانی سوپای تورکیایان گەمارۆدا، ولە شەڕەدا ٣٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ژمارێکی بەرچاویش بریندار بوون،

هەروەها ڕاگەێندرا کە لە ناوچەکە شەڕڤانان توانیویانە هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا بخەنە خوارەوە.

لە بارەی خستنە خوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرە تائیستا یەپەگە لێداوانی نەداوە.

 لە دوێنێ ئێوارە تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوچەکانی، جندرێس،شێی، ڕاجۆ،ماباتا وشێر لە لایەن تۆپ خانەکانی سوپای تورکیاوە تۆپ باران ئەکرێت.

فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندی حاکمی و بیلێلکا-ی ناوچەی ڕاجۆی بۆردمان کرد.

 لە ئەنجامی تۆپ بارانی گوندی کاخێرا-ی ناوچەی ماباتا، ٣هاوڵاتی مدەنی بریندار بوون.