لە ئیدلب شەڕێکی قوڕس ڕوویدا، زۆر کەس کوژران
ڕەوانگەی سوری بۆ مافی مڕۆڤ ڕایگەیاند، لە ئیدلب لە ڕۆژێکدا ٤٦٢ هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدراون و ژمارەیەکی زۆر کەس کوژراون.
ڕەوانگەی سوری بۆ مافی مڕۆڤ ڕایگەیاند، لە ئیدلب لە ڕۆژێکدا ٤٦٢ هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدراون و ژمارەیەکی زۆر کەس کوژراون.
بە پێی زانیاریەکانی ڕەوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ هێرشی فراوان بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئیدلب ئەنجامدراون. فڕۆکەکانی جەنگی ڕووسیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ زۆر هەرێمی بۆردومانکردووە.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد ئەمڕۆ ٤٦٢ ناوچە ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی و زەمینی بوونەتەوە و زۆر کەس کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوی ڕوانگەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئیدلب زیاتر لە ٣٨ کەس کوژراون و ٢٩ سەربازی ڕژێم و ١٧ چەکدار کە پشتگیری لە ڕژێم دەکەن کوژراون.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەمەش ١١ کەس کوژراون کە ٢ کەسیان ژن و کەسێکیان منداڵە.
هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت، لەوناوچانەی سەربازانی تورکی لێیە شەڕ و پێکدادان پەرەی سەندووە.
ف.ق