لە ئەگەری هێرشی تورکیا کەس دەست وپێ بەستراو نابێت

ئەمجەد عوسمان وتەبێژی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە وتی، ئەگەرتورکیا هێرش بکاتە سەرهەرێمەکە گەلی هەرێمەکە وقەسەدە دەستبەسراو نابن ولە دژی هەرهێرشێک دەوەستنەوە.

دەربارەی هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لەدژی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا، وتەبێژی فەرمی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک(MSD ) ئەمجەدعوسمان بۆئاژانسی هەواڵی هاوار قسەیکرد و وتی، "سەرەڕای پێکهێنانی تەواوی بەندەکانی ڕێکەوتنی نێوان قەسەدە و تورکیا لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و بە ناوبژیوانی ئەمریکا، دیسانەوە تورکیا هەڕەشەی هێرش بۆسەرهەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات."

ئەمجەد ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو کە ئەم هەڕەشە نوێیانەی تورکیا، نیشانەی ناڕازیی بوونە دەربارەی ڕێکەوتنی نێوان قەسەدە، ئامریکا وتورکیا و وتی، " تورکیا هەڕەشە لە سەقامگیری و ئارامی هەرێمەکانی باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات."

عوسمان ئاماژەی دابە ئامانجی تورکیا وهاوپەیمانەکانی لە کۆمیتەی دەستووری، تێکبردنی خۆسەری دیموکراتیک، ئارامی هەرێمەکە و وها درێژەی بە قسەکانیدا:" ئەگەری زۆرە کە تورکیا هەڕەشەکانی خۆی بکاتە ڕاست."

لە کۆتاییدا ئەمجەدعوسمان وتی، " ئێمە پێوەندی دیپلۆماسیمان لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربارەی دۆسیەی سووریا بەردەوام دەکەین. گەلی هەرێمەکە، بەڕێوەبەری خۆسەر و قەسەدە لە هەمبەر هەرهێرشێک بۆسەر هەرێمەکە، دەست بەستراو نابن و لەدژی هەر هێرشێک دەوستنەوە."

ک-ش