لە باکووری عەین عیسا هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک کەوتە خوارەوە

لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، شەڕڤانانی قەسەدە لە باکووری عەین عیسا هەلیکۆپتەرێکی سوپای داگیرکەری تورکیایان خستە خوارەوە.

شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکی داگیرکەریان خستەخوارەوە کە هێرشی خەڵکی سڤیلی دەکرد.هەلیکۆپتەری سوپای تورک دووای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە هێرشی دەکرد، کە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا خرایە خوارەوە.

سوپای تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی کیشەی تکنیکییەوە هەلیکۆپتەرەکیان کەوتووەتە خوارەوە.

ک-ش