لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەزار کەسی تێپەڕاند.
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەزار کەسی تێپەڕاند.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستی رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤١ کەسی تر لە ناوچەکانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا توووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ٢١ کەسیان لە رەگەزی پیاو و ٢٠ کەسی تریشیان لە رەگەزی ژنن.
جوان مستەفا رایگەیاند، ٤ کەس لە توشبوانیش چاک بوونەتەو.
تاوەکو ئێستا بى گشتی هەزار و ٧ کەس لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣١٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ژ.ت