لە بلبلێ، هێرشی داگیرکەران تێکشکا و ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە دژی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندی عەلی جەرا-ی سەربە بلبلێ چالاکییەکیان ئەنجام دا، لە ئەنجامدا ئەو هێرشەیان تێکشکاند وهەروەها ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورکیا  هەوڵی هێرشێکیان دا بۆ سەرگوندی عەلی جەرا سەربە بلبلێ،کە بەرەو ڕووی وەڵامی تووندی شەڕڤانان بونەوە .لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکا و چوار سەرباز و چەتە کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.