لە تەقینەوێکدا لە ناوەندی شاری عەفرین بەدەیان سەربازی سوپای تورکیا کوژران

لە ناوەندی شاری عەفرین تەوینەوێک ڕوویدا وڕاگەێندرا کە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە ژمارێکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران وبریندار بوون.

لە عەفرین چالاکییەکان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا  بەردەوامە. سەرەڕای ئەوەی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل دیمەنی چالاکییەکان بڵاو دەکاتەوە بەڵام میدیاکانی تورکیا  هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکان دەدەن.

میدیاکانی تورکیا باس لە کوژرانی ٢ سەربازی  سوپای تورکیا دەکات لەو تەقینەوەیەدا .

تا ئیستا یەپەگە لەو بارەیەوە هیچ ڕاگەێندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ئاشکرایان کرد کە ئەو شوێنەی کە تەقینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە مۆڵگەی سەربازان وچەتەکانی سوپای تورکیایە.

ک-ش