لە تەقینەوەکەی گوندی ترندێ-ی عەفرین ٣١ چەتە کوژراو بریندار بوون
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی گوندی ترندێ-ی سەربە عەفرین، بەلانیکەم ١١ چەتە و هاوردەی ئەو شارە کوژران و ٢٠ چەتەی تریش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی گوندی ترندێ-ی سەربە عەفرین، بەلانیکەم ١١ چەتە و هاوردەی ئەو شارە کوژران و ٢٠ چەتەی تریش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی ترندێ کە ئەمڕۆ لە نزیک ناوندێکی چەتەکانی 'جەبهە شامیە' ڕوویدا، ١١ چەتە و ئەو کەسانەی هاوردەکراون و لە عەفرین بەجێ کراون کوژراون، هەروەها ٢٠ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
لەسەر ئەنجامی تەقینەوەکەی دیکە کە لە کۆڵانی وڵات لە ناوەندی شاری عەفرین ڕوویداوە، تا ئیستا هیچ زانیارییەک ڕوون نەبووەتەوە.
ک-ش