لە تەقینەوەیەکدا لە جندرێس-ی عەفرین ٥کەس کوژران

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین ٥کەس کوژران و ١٢کەسی تریش برینداربوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی یالانگۆزی ناوچەی جندریس-ی عەفرین ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراوتەقییەوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە لەو تەقینەوەیەدا ٥کەس کوژران و١٢کەسی تریش برینداربوون.

بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە دوکان و ئۆتۆمبیلی ناوشەقامەکە گڕیان گرت و سووتان.

ک-ش