لە جندرێس شەڕێکی سەخت لە ئارادایە، فڕۆکە بۆردمان ئەکات

هێرشی هەمە لایەنەی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمی عەفرین بەردەوامە . لە بەرەی شارۆچکەی جندرێس-ی عەفرینەوە شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا لە ئارادایە، و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکە بۆردوومان دەکەن.

لە دەوروبەری گردی قازلقە و گوندی کەفەرسەفر-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە عەفرین، شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و سوپای تورکیای داگیرکەر  و چەتەکان لە ئارادایە.

هاوکات، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکە بۆردوومان دەکەن.