لە دێرەزۆر ٣ چەتەى داعش دەستگیرکران
شەڕڤانانى قەسەدە دواى ئەوەى هەموو ناوچەکانى دێرەزۆریان رزگارکرد، ٣ چەتەى داعش کە خۆیان لەناو هاووڵاتییاندا شاردبوویەوە دەستگیرکرد.
شەڕڤانانى قەسەدە دواى ئەوەى هەموو ناوچەکانى دێرەزۆریان رزگارکرد، ٣ چەتەى داعش کە خۆیان لەناو هاووڵاتییاندا شاردبوویەوە دەستگیرکرد.
دواى ئەوەى شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) هەموو ناوچەکان و دەورووبەرى دێرەزۆریان رزگارکرد ٣ چەتەى داعش خۆیان لە ناو هاووڵاتییاندا شاردبوویەوە و هەوڵیاندابوو هێرش بکەنە سەر شەڕڤانان، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە بە چەکەکانیانەوە دەستگیرکران.
قەسەدە رایگەیاند، ئەو ٣ چەتەیە خەڵکى شارى حەلەبن و لەسەرەتاى دروستبوونى داعشەوە چوونەتە ناو ئەو گروپە. ناوى ئەو ٣ چەتەیە بریتین لە: مستەفا مەحمود خەڵکى گەڕەکى مەرجەى شاری حەلەب و لە دایکبوونى ١٩٩٩١، عەبدولڕەحمان حەمزە خەڵکى شارۆچکەى سەفیرە لە رۆژهەڵاتى حەلەب و لە دایکبوونى ١٩٩٥، ئەحمەد حسێن وەفا خەڵکى شارۆچکەى سەفیرە لە رۆژهەڵاتى حەلەب و لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ە. ئەحمەد حەسەن وەفا لە ناو گروپەى ئەشبال خەلیفە وەک سەرچەتە کاریکردووە.
ر.م