لە زنجیره چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا ٥ سەرباز و چەتە کوژران
له ئه‌نجامی زنجیره چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە عه‌زاز، مارع و ناوچەی شەرای عەفرین لایەنی كه‌م ٥ سەرباز و چەتەی سه‌ربه دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.
له ئه‌نجامی زنجیره چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە عه‌زاز، مارع و ناوچەی شەرای عەفرین لایەنی كه‌م ٥ سەرباز و چەتەی سه‌ربه دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاکییەكانی له عه‌زاز، مارع و عەفرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو کردەوە. تیایدا هاتووه، لە چالاکییەکاندا بە لایەنی کەمەوە ٥ سەرباز و چەتەی سه‌ربه تورکیا کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگه‌یاند:
ڕێكه‌وتی ٢٩ی حوزەیران\٨ی پووشپه‌ڕ هێزەکانمان چالاکیی سابوتاژیان لە دژی ژمارەیەک چەتەی سه‌ربه سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری شاری مارع ئەنجام دا. لە ئەنجامدا چه‌ته‌یه‌ك کوژرا و ٣ چەتەش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ڤان تێکشکێنرا.
ڕۆژی ٢ی تهمووز\١١ی پووشپه‌ڕ هێزەکانمان چالاکییه‌كیان لە دژی ٢ خاڵی سەربازیی چەتەکانی تورکی داگیرکەر لە گوندی مەریەمینی سەر بە ناوچەی شەرا ئەنجام دا. هەردوو بنكه‌كه ڕووخێنران و ٢ چەتە كوژران کە یەکێكیان سەربازی تورکیا بوو و ئەوی دیكه‌ش چەتەی سه‌ربه لیوای شیمال بوو. هەروەها ٢ سەربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕێكه‌وتی ٢ی تهمووز\١١ی پووشپه‌ڕ هێزەکانمان بۆسەیەکیان لە دەوروبەری گوندی کەفەر خاشر-ی سەربە شاری عه‌زاز دانا و گرووپێکی چەتەكانی سه‌ربه لیوای شیمال کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی ئێمه و گرووپە چەتەکە هاته ئاراوه. ئەوەندەی ڕوون بوویه‌وه ٢ چەتە کوژران و ٤ چەتەش بریندار بوون.
لە کاتی شه‌ڕدا، گرووپێكی دیكه‌ی چەتەكان كه ده‌یویست پشتیوانی چەتەکان بكات، بوو بە ئامانجی شەڕڤانەکانمان و مینێک بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا ته‌قێنرایه‌وه. لە ئەنجامدا ٧ چەتە بریندار بوون کە برینی هه‌ندێكیان قورسه. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێنرا.
ڕێكه‌وتی ٢ی تهمووز\١١ی پووشپه‌ڕ لەنێوان هێزەکانمان و گرووپه چەته‌كانی سه‌ربه سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری شاری مارع شەڕ روویدا، بەڵام ئەنجامی شەڕەکە ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
s.m