لە سوریا ئاگربەستی مرۆیی چووە واری جێبەجێکردنەوە

لە سوریا ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ چووە واری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تا ئیستا تورکیا لە عەفرین پایبەندی نەبووە.

 


 

 

دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی ٢٤ی ئەم مانگەدا، هەردوو وڵاتی کوێت و سوید پێشنیاری ئاگربەستیان لە سوریا پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئیدی بە کۆی دەنگی  هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە ئاگربەست لە سەرستاسەری سوریا ڕاگەیەندرا و ئەمڕۆش بەتایبەتی لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە سووریا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوێنێش لەسەر مژارەکە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا فەرمانی بە ڕاگرتنی شەڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵات کرد بوو، ئەوەش بەمەبەستی زەمینەخۆشکردن بۆ ئاگربەستەکە..
ئاگربەستەکە، ڕۆژانە لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بە کاتی سوریا کاری پێدەکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە دەکرێتەوە، کە لە لە غوتە و شوێنەکانی شەڕ قەتیس ماون.هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان یارمەتییەکانیان دەگەیەننە ناوچە کارەساتبارەکان.
ئەمەو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،"هێزەر ناورت"یش ڕایگەیاندبوو: ڕووسیا کاریگەریی هەیە لەسەر وەستانی ئەم چالاکییانە ئەگەر پابەندی ئاگربەستەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ببێت".
ناورت ڕاشیگەیاندووە "ڕژێمی سووریا بە پشتیوانی ڕووسیا و ئێران بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر غوتەی ڕۆژهەڵات لە سووریا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە."

ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە هەردوو وڵاتی کوێت وسوید پێشنیاری ئاگربەستیان پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردو دوای چەند ڕۆژێک لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بە کۆی دەنگ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوووەکان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژە بڕیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ.

شیانی باسە، تا ئەم ساتانەش ڕژێمی تورکیا پابەندنی ئاگربەسەتەکە نەبووە و لە عەفرین  بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر مەدەنیەکان.

 

هـ.هـ